ڕاگواستنی ڕەزا ئەندیشە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ڕەزا ئەندیشە خەڵکی شاری مەهاباد پاش تێپەڕبوونی پتر لە سی ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی و ناڕوونئ چارەنووسی بۆ زیندانئ حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ٢٤ی خەرمانانی ئەمساڵ لەگەڵ ئەشکان فەهیم لە ماڵەکەی خۆی لە گۆڕەپانی ئیستێقلالی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

جێی سەرنجە ناوبراو، تووشبووی نەخۆشی دڵە و لە ژێر چاوەدێری پزیشکی پسپۆڕدایە کە ئەمە بۆ خۆی بووە بە هۆی دڵەڕاوکێی لەڕادەبەدەری بنەماڵەکەی، لەو ماوەیەی دەستبەسەر کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *