سنە: کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی شۆفیرەکانی شەریکەی مخابەرات بۆ مووچەی دواکەوتوو

KMMK:

شەممە ۲٨ پووشپەڕی ۲۷۲۰ کوردی، شۆفیرەکانی شەریکەی مخابەرات لە پارێزگای سنە بۆ ناڕەزایی دەربرین لە هەمبەر مووچەی دوا کەوتووی ۳ مانگی پێش و بێبەری کردن لە ئیش و نەبوونی پشتیوانی و هەڕەشەی دەرکردن لە کار دەستیان دایە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایی دەربڕین.

شۆفیرەکان لەم بارەوە ڕایان گەیاند؛ هەرچەند کاربەدەستانی حکوومت لە شاری سنە بەڵێنیان دابوو کە داواکاری شۆفیرەکان لە بەر چاو دەگرن و پێکی دێنن، بەڵام بەڵێنەکانیان نەبردە سەر و هەمووی لە چوارچێوی ئاخاڤتنێکی بێواتا دا مایەوە و بە کردەوە هیچ نەکرا.

هەروەها ڕایانگەیاند کە، سەرەڕای بارودۆخێکی ناجێگیر ئێکۆنۆمی و هەڵکشانی هەڵاوسانی ئابووری، ئەوان بە مووچەی دیاری کراوی ساڵی ۲۷۱۷ له ئیش بەردەوام بوونە و تا ئێستا پارەی قەربووی هەڵکشانی بەنزینی چوار مانگی پێشیان وەرنەگرتووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم شۆفیرانە بە جاران بۆ چارەسەری هانایان بردۆتە بەر دەم کاربەدەستانی حکومەت کەچی ڕووبەڕووی هەڕەشەو دەرکران لە کار بوونەوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان