بۆکان: چالاکێکی مەدەنی دەستبەسەر کرا

KMMK:

یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری بۆکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی جەعفەر ئەوسافی، چالاکی مەدەنی تەمەن ٣٠ ساڵ ودەستبەسەریان کرد.
بە گوێرەی هەواڵەکە: پاش دەستبەسەری جەعفەر ئەوسافی، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە و هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ زانیاری وەرگرتن لە چارەنووسی بێ ئەنجام ماوەتەوە.

شیاوی باسه کە هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ نواندنی هیچ چەشنە حوکمێکی قەزایی دەستبەسەری، هەڵدەکوتنە سەر شارۆمەندان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی و لە کاتی دەستبەسەریش بێڕێزیان پێدەکەن و لێیان دەدەن.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێست ۵٨ هاوڵاتی و چالاکی مەدەنی و سیاسییان دەستبەسەر کردووە کە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ڕێژەی ئەوان بە ۵٩ کەس گەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان