KMMK:
شەممە 7 پووشپەڕی 2720 کوردی، ئەفشین شێخۆلئیسلامی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە دوای چل ڕۆژ لە ئازاد بوون لە زیندان، جارێکی تر دەستبەسەر کرا.
بە ووتەی بەڕێز نگین شێخۆلئیسلامی: هێزە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی جارێکی تر هەڵیان کووتایە سەر ماڵی ناوبراو و دوای پشکنینی ناو ماڵ ئەفشین شێخۆلئیسلامی یان دەسبەسەر کرد.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کە دایک و باوی ناوبراو هەر دووک تەمەنیان لەسەرێ یەو لە بارودۆخێکی باش دا نیین و نەخۆشن و لە ئەگەری هەر شتێک کەپێش بێت کۆماری ئیسلامی لێی بەرپرسیارە. جێگای ئاماژەیە کە: ئەفشین شێخۆلئیسلامی چالاکی مەدەنی و چالاکی ژینگە کە دانیشتووی وڵاتی ئامریکایە بۆ سەردانی دایک و باوکی کە پیر و ناساخ بوون گەڕابوویەوە رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ۲٨ رێبەندانی ۲۷۱٨ کوردی دەستبەسەر کرابوو. و پاشان لە رەشەمەی هەمان ساڵ بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی حکوومەتی ئێران بە سێ مانگ و یەک رۆژ زیندانی تەعزیری سزا درابوو.
ناوبراو لە دوای تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی لەلایان سیستەمی قەزایی ئێرانەوە چوونە دەرەوەی لە ئێران لێ قەدەخە کرابوو. و دوایین جار لە بەفرانباری ۲۷۱۹ ی کوردی لە گەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی کورد لە شاری سنە لە ماڵی باوکی زیندانی سیاسی کورد حەبیبوڵا لەتیفی دەسبەسەر کراو دوای چل رۆژ لە ئازاد بوونی دووبارە قۆڵبەست کراوەتەوە.
جێگای سرنجە کە، کۆماری ئیسلامی لە بارودۆخێک دا کە جیهان خەریکی شەڕ دەگەڵ نەخۆشی کڕۆنایە، بە لە بەر چاو نەگرتنکی هیچ ڕێچارێکی پێشگرتن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە ئالیکارێک بۆ لە ناو چوونی زیاتری خەڵک و بە ئەو زندان و ئەو زیندان کردن بە چالاکانی مەدەنی و زیندانیانی سیاسی خەریکە ئامانجە نامرۆڤیانەی خۆی دەپێکێ کە لە ناوبردن و پاکردنەوەی ئازادی خوازانە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان