بجنورد/ دام و دەزگا حکومیەکان بەڵێنەکانیان پشتگوێ دەخەن

KMMK:
سەرۆکی ژوری پیشەیی شاری بجنورد رایگەیاند: دام ودەزگا حکومیەکان ئەو بەڵێنانەی کە سەبارەت بە بیمەی بێکاری بە کرێکاران دراوە، پشتگوێ خستووە.
ناوبراو، سەبارەت بە پشتگوێ خستنی بەڵێنەکانی حکومەت و دەزگاکانی وەک سازمان «تامین اجتماعی» و ئیدارەی کار رەخنەی گرتوە و رایگەیاندوە کە ئەم ئیدارانە سەبارەت بە بەڵێنەکانیان کە سەبارەت بە دۆخی بڵاوبونەوی ڤایرۆسی کرۆنا داویانە کەمتەرخەمن و هەلێکی نالەباریان بۆ کرێکاران و خانەنشینان رەخساندوە.

شایانی باسە کە لەسەرەتای راگەیاندنی پرۆژەی بۆشایی کۆمەڵایەتی سازمانی بیمە و ئیدارەی کار بەڵێنیان دا بە کرێکاران کە بیمەی بێکاری لەم کاتە هەستیارەدا دەدرێت بە کرێکاران.
ئەوە لەکاتێکدایە کە تەنیا ٦ لەسەدی بەڵێنەکانیان جێبەجێ کردوە و بڕی ۳۰ رۆژە کە کرێکاران بێکار کراون و بە دواخستنی ئەم بەڵێنانە کێشەی زۆر گەورەی ئابوری بەرەوڕوی کرێکاران بۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان