KMMK:
٢٦هه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئیسته‌نبووڵ به تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان» سزای ٤ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی كردنی بۆ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی كردنی بۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر بڕیبوویه‌وه. ده‌میرتاش و ئۆنده‌ر تانه‌یان له بڕیاری سزادانه‌كه دابوو.
په‌سه‌ندكردنی ئه‌م سزایه، له كاتێكدایه كه دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیاری ئازاد كردنی بۆ ده‌میرتاش ده‌ركردووه.
حکومەتی تورکیا بۆ پەڕەپێدان بە ژینۆساید و کۆمەڵکوژی کوردان، دوایی هێرش کردنە سەر شار و گوندەکانی باکووری کوردستان و کوشتنی بە سەدان خەڵکی سڤیل، رێژەیەکی زۆر لە چالاکانی سیاسی کوردی دەستبەسەر و رەوانەی گرتوخانە کردوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


