دەسبەسەری ئەندازیار سابیرنادری لەشاری قوروە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممۆ ۱٤ی سەرماوەزی ئەوساڵ،هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی شاری قوروە لەڕۆژهەڵاتی کوردستانبەهەڵکوتانەسەر ماڵی دایکی ئەندازیار سابیر نادری،بەرپرسی کومپانیای (نرم افراز)پوویا لەشاری قوروە،دەسبەسەریان کرد وگواستیانەوە بۆشوێنێکی نادیار.

بەکوتەی شایەتحاڵان،هێزە ئەمنییەکان سەرەتا گەمارۆی ماڵەکەیان دا و پاشان نێزیک بە۲۰کەس لەهێزەئەمنییەکان بەشێوەی هاوکات پاش کرانەوە دڕگای ماڵەکە هێرشیان کردە نێوماڵەکە وپاشان هەموو کەلووپەلی ماڵەکەیان شێواندبەیەکدا وپشکنی.ئەم هێزانە بەپێچەوانەی یاسا وبانگەشەکانیان،بەبێ پێبوونی بەڵگە وئیزنی یاسایی وهەروەها هێزی ژن لەناویاندا دەستیان دایە پشکنینی ژنان وکەلووپەلەکانیان ولەبەرانبەر ناڕەزایی دەربڕینی ئەوان هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکیان لێکردن بۆبێدەنگ کردنیان.

هێزە ئەمنییەکان پاش پشکنین ولێکۆڵینەوەیەکی یەک کاتژمێری بەبێ ئەوە بەڵگەیە یان شتێکی وا بدۆزنەوە لەکۆتاییدا دوو لۆپ تۆپی ماڵەوە وهەروەها لۆپ تۆپی ژنەکەی ناوبراویانیان هەروەها هەندی هەموو ئەندامانی بنەماڵەو هەندێ پەرتووک ونامیلکەیان لەگەڵ خۆبرد.

هاوکات لەگەڵ ئەوەدا گرووپێک لەهێزە ئەمنییەکانهەڵیان کوتایە کۆمپانیای (شەهیر نرم افزار پوویا)هەڵکەوتە لەسەرەتای سەقامی سەریعەتی قاتی دویەم بینای سینا ودەستیان کردبە لێگەڕین ولێپرسینەوەی تەواوی هاوکارەکانی ناوبراو وپشکنینی شوێنەکە وکۆمپیوتێرەکان.

سەرەڕای هەوڵی ئەندامانی بنەماڵە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو،مەخابن هیچکام لە ناوەندە ئەمنییەکان بەرپرسایەتی دەسبەسەرکردنی ناوبراویان لەئەستۆ نەگرتووە ولەدانی هەرچەشنە هەواڵێک لەدەسبەسەری وشوێنی دەسبەسەری ناوبراو خۆ دەبوێرن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان