ورمێ/ کۆماری ئیسلامی ئێران لاوێکی لەسێدارە دا

KMMK:
یەک شەممە ۱۱ رەشەمەی ۲۷۱۹ی کوردی، بەندکراوێک بەناوی ئەمیر موحەمەد پوور کە لە بەشی لاوانی بەندیخانەی کۆماری ئێران لە شاری ورمێ بوو، لە سێدارە درا.
ئەمیر موحەمە پوور خەڵکی بۆکان بووە و بە تۆمەتی کوشتن سزای کوشتنەوەی لەسەر دەر کرابوو.
ناوبراو رۆژی شەممە ۱۰ی رەشەمە لە بەشی لاوانی بەندیخانەو بۆ قەرەنتینە گواسترابوەوە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو سزای سێدارەی ناوبراو سەر لەبەیانی رۆژی یەک شەممە بەڕێوە چوە.

جێگای ئاماژەیە کە: دوو بەندکراو کە سزای سێدارەیان لەسەر دەر کراوە بە ناوەکانی حوسەین کەچانلوو، ۶۰ ساڵان لە بەندی ۳-۴ و عەبدوڵا موحەمەد زادە، ۷۰ ساڵان، لە بەندی راوێژکاری ئەم بەندیخانەیە رۆژی شەممە بۆ بەڕێوە بردنی سزاکەیان رادەستی بەشی قەرەنتینە کرابوون، بەڵام بە راگرتنی سزاکە گەڕێندرانەوە نێو بەندیخانە.
بە پێی زانیاریەکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە، دوو کەس لە سێدارە دراون و بە ئەژمار کردنی ئەم کەسە رێژەی بەندکراوان دەگەنە ۳ کەس.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان