سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ره‌وشی زیندانی سیاسی کورد (زه‌ینه‌ب جه‌لالیان)، رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی خراپی ره‌وشی ته‌ندروستییه‌وه، زه‌ینه‌ب جەلالیان داوای کردووه ره‌وانه‌ی نهخۆشخانهوهی ده‌ره‌وه‌ی زیندانی بکه‌ن، به‌ڵام هه‌رجاره رووبه‌روی ناڕه‌زایه‌تی داواکاری گشتی بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه:” زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، چه‌ندین ساڵه به‌هۆی بیماری ریخۆڵه و تاراخۆمای چاو ئازار ده‌کێشێت و دوای ره‌وانه‌کردنی بۆ زیندانی خۆی به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستی تایبه‌ت به ده‌رمانکردن، ته‌نیا به ئازارشکێن ئازاره‌که‌یان که‌مکردۆته‌وه”. سه‌رچاوه‌که، ده‌ڵێت:” زه‌ینه‌ب، داوای کردووه ره‌وانه‌ی نهخۆشخانهوهی ده‌ره‌وه‌ی زیندانی بکه‌ن، به‌ڵام هه‌رجاره رووبه‌روی ناڕه‌زایه‌تی داواکاری گشتی بووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی زیندان بهزهینهبیان وتووه که به‌هه‌ستکردن به‌بارودۆخی ته‌ندروستی ئه‌و، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بکه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ستیاری دۆسیه‌که‌ی ته‌نیا به‌مۆڵه‌تی داواکاری گشتی ئه‌مه ده‌بێ”. ئه‌و سه‌رچاوه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ئه‌و شوێنه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌زیندانی خۆی ده‌ڵێ:”بارودۆخی زیندانی خۆی له‌چاو زیندانی کرماشان بۆ زه‌ینه‌ب باشتره و به‌هۆی نزیکی له‌گه‌ڵ شوێنی نیشته‌جێ بوونی خانه‌واده‌که‌ی له‌شاری ماکۆ، هه‌رهه‌فته، رۆژانی چوارشه‌ممه چاوی به‌خانه‌واده‌که‌ی ده‌که‌وێ”.
ده‌شڵێت: زه‌ینه‌ب به‌هۆی نه‌بوونی ژوری زیندانیانی سیاسی له‌ژورێکی بچوک له‌گه‌ڵ زیندانیانی ژن که‌تاوانیان کوشتن و ماده‌ی هۆشبه‌ره ده‌مێنێته‌وه، هاوکات ئیستخبارات به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام ژووره‌که‌ی ده‌پشکێنن و دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کانیان و ته‌له‌فۆنه‌کانیان له‌ژێر چاودێری ئه‌و دهزگایهدایه.