خۆسوتاندن و کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنان لە باشوری کوردستاندا

بەپێی ئەو هەواڵانەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون: ئەوڕۆ هەواڵی سێ حاڵەتی توندوتیژی و کوشتن و خۆسوتاندن لە باشوری کوردستان بڵاوکراونەتەوە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆژنیوز رۆژی سێشەمۆ لە شارۆچکەی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر ژنێکی تەمەن ۱۸ ساڵە بە ناوی (د، ح، ف) خێزاندار ـ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە کە ۸٠ لە سەتی لەشی سوتاوە.

هەروەها لە شاری زەڕەیان (وارماوا) سەر بە ناحییەی شارەزوور لە پارێزگای سلێمانی کچێکی ۱٦ ساڵە کووژراوە. ئەو کچە بە ناوی (ش، ف) بە گوولەی یەک لە لایەن براکەیەوە کووژراوە. لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتۆ برای ئەو کچە نەخۆشی دەرونی درێژخایەنی هەیە.

هەروەها شەوی ڕابردوو تەرمی ژنێک لە خانەقین دۆزراوەتەوە کە شۆێنەواری ئەشکەنجەدان لە سەرجەستەی دیار بووە. پۆلیسی خانەقین کووتویەتی دەم ولوت و ڕوخساری ژنەکە شین هەڵگەڕابوو کە هێمای ئەوەیە پشتر ئەشکەنجە دراوە.

گۆیا هیچکەسیش لە و ژنەی نەپرسیوە و کەس نەیکوتوە کچەکەمان نادیارە یان خێزانم نادیارە.

هەر لە ڕۆژی ۳ ی ڤێبریە دا ژنێکی دی بە خنکاوی لە شارۆچکەی کەلاری گەرمیان دۆزراوەتەوە بە ناوی (ب، ا، خ) کە ماوەی ۳ سال پێش هاوسەرگیری کردبوو و مناڵی نەبووە و ۲٥ ساڵی تەمەن بوە و کەس و کاری کوتویانە بۆ خۆی دە ئاو داخۆی خنکاندۆ بەڵام مێردەکەی دەستگیر کراوە.

شایانی باسە لە مانگی ڕابرودا ئەمە سێهەمین حاڵەتی خۆسوتاندنی ژنانە لە دەڤەری سۆران.

ڕادەی توندوتیژی و کووشتنی ڕۆژانەی کچان و ژنان و ئەشکەنجەدانیان ئەوە ڕاستییەمان بۆ دەردەخا کە دەبێ یاساکان بتۆانن مافی ژنان بپارێزن و بە توندی لە دژی لێدان و ئازاری ژنان ڕاوەستن. دیارە بەشی پەروەردەش زۆر گرینگەوهەر لە سەرەتای مناڵی ڕا دەبێ مناڵەکان ڕا بێنن کە مافی ژنان لایان گرینگ بێ و بە درێژخایەن کار لە دژی ئەو توندو تیژیانە بکردرێ و هەروەها مێدیا و رادیۆ و تلویزیۆن بۆ یەکسانی و دژی توند وتیژی بەرنامە و کورتە فیلم و چیرۆک ساز کەن و کاری کلتوری دژی توندوتیژی دژی ژنان بکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان