خۆسووتاندنی گەنجێکی تەمەن ۱۷ ساڵ له شاری سەقز

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، گەنجێکی تەمەن ۱۷ ساڵان بە ناوی شاهڕۆخ شەریف پوور خەڵکی شاری سەقز دەستیدایە خۆکوژی و لەڕێی ئاگرتێبەردانی خۆی و بەهۆی گرانی و زۆری برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هۆکار خۆسوتاندنی ئەم گەنجە هێشتا ئاشکرا نەکراوە بەڵام بە پێی توێژینەوەکان بێکاری وهەژاری و ئاڵۆزی بنەماڵەیی کە لە کێشە سەرەکییەکانی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بەشێوەی سیستەمانیک لەلایە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەر گەلانی ئێران و بەتایبەتی گەلی کورددا سەپێنراوە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینیەوە تا ئێستە ۲٠ پیاو و ۲۳ ژن سەرجەم ٤۳ کەس دەستیان داوەتە خۆکوژی و لەم ڕێژەیە ٤ کچ و ۵ کوڕی تەمەن خوار ۱۸ ساڵیان تێدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان