مامۆستایانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خوازیاری ئازادی مامۆستایان زیندانین

KMMK:

یەکشەممە ۱۲ی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی ، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی قوتابخانەکان لە مەریوان بۆ پشتیوانی لە هاوکارانی زیندانی کراوی خۆیان و لە ناڕەزایەتی دژ بە حوکمی دوورخستنەوەی لە خزمەتی محەممەد حەبیبی مامۆستای زیندانی کراو لە زیندانی ئێڤین و هەروەها لە ناڕەزایەتی دژ بە خوار بوونی مووچەکانیان ،بە هەڵگرتنی پلاکارتگەلیک گردبوونەوەی ناڕەزاییان دەربڕی.

ڕۆژی شەممە ۱۱ی جۆزەردان ـیش ڕێژەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناڕەزایەتی دژبە زیندانی کردنی مامۆستایان و دوورخستنەوەی هاوکارانیان لە کار ،هەر وەها خوازیاری ئازادی ئەوان ،گردبوونەوەی ناڕەزاییان لە یەکێک لە پارکەکانی ئەم شارە بەڕێوە برد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان