دەستبەسەری و نادیاربوونی چارەنووسی فەریاد قادری

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، فەریاد قادری ٤٧ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی کۆڵیژ سەربە شاری سەوڵاوا پاش بانگهێشتی بۆ لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، پێشووتر ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی دژبەری ڕێژیمی ئێران بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لە پاییزی ساڵە ٢٧١٩ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و توندئاژۆیانە دەستبەسەر و بۆ سنە ڕاگوازرابوو و پاش ٨ مانگ کە ٤ مانگی لە ژووری تاکەکەسیدا بووە بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *