سەقز؛ خۆپێشاندەرێک دیکە گیانی لەدەست دا

ک.م.م.ک:

شەوی پێنجشەممە ۲٦ی خەزەڵوەری۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتیەکی سەقز بە ناوی عەبدوڕەحمان بەختیاری، لە ڕەوەتی خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری شارەکەدا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، تەرمی ئەو هاوڵاتییە گوازراوەتەوە بۆ مزگەوتی سەلاحەدین ئەیوبی.

جێگای ئاماژەیە، کە پێدەچێت هێزە ئەمنییەتییەکان تەرمی ئەو هاوڵاتییە ڕفێندراون.

جێی باسە کە، عەبدولڕەحمان بەختیاری یەکێک لە فەرهەنگییەکانی خانەنشینکراوی شاری سەقز بووە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *