kmmk: چوارشەممە ۲۵ی ڕەزبەری ۱۳۹۷ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی دادگای کردنی شاعیری کورد “ژاکان باران” بەڕێوەچوو و پارێزەرەکانی دواین بەرگریی خۆیان پێشکەشی دادگا کرد.
ژاکان باران شاعیری کوردلە ۲۴ی بەفرانباری ۱۳۹۶ ،لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ئیلام بە تۆمەتی نووسینی شێعری ئازادیخوازانە بە زمانی کوردی و هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی دەسبەسەر و پاش لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری ئیــــــلام و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کـــــرا.
شیاوی کوتنە کە: لەم ماوەیە تۆمەتگەلی پڕوپووچ و بێ بنەمای هەرە زۆر لەلایەن دامەزراوە ئەمنی و قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراوەتە پاڵ ژاکان باران و ئەو تۆمەتانە لەلایەن پارێزەرانی ناوبراو ، “مەعسوومە فەیلی و حەبیبوڵا تورەنگ” بەهۆی نەبوونی بڵگەی باوڕ پێکراو بەرپەرچ دراوەتەوە وئەم تۆمەتانە ساختە و دوور لەڕاستی سەلمێنراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان