KMMK:
دووشەممە ۹ی رەزبەری ۱۳۹۷ کۆڵبەرێکی خەڵکی ورمێ بە ناوی ”ئەکرەم خەلیلی“ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
ناوبراو تەمەن ٢٧ ساڵان و خەڵکی گوندی ”کوران“ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆست بووە کە لە ناوچە سنوورییەکانی ورمێ دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداو.
جێی ئاماژەیە کە حکومەتی ئێران رۆژانە بەردەوامە لە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد و تا ئێستا بە سەدان کۆڵبەری کوشتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان