۱۱ ڕۆژ بێ ئاگا بوون لە دۆخی ڕۆژنامەوان وچالاکی مەدەنی کورد فەرهاد جەهانبەیگی

kmmk:

فەرهاد جەهانبەیگی چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەوانی کورد ڕۆژی ۲ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاوی لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

سەرەڕای تێپەڕینی ۱۱ڕۆژ لە دەسبەسەری ئەم چالاکە مەدەنییەی کورد زانیارییەک لەمەڕهۆکاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگیرانەکەی لەبەر دەست نییە.

بەکوتەی یەکێک لە خزمەکانی ئەم ڕۆنامەوانە کوردە ” ناوبراو ۲۶ی پووشپەڕیش لەکاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە کرماشان دەسبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ شوێنێکی نادیار وپاش ۳ڕۆژ ئازاد کرا.

بەڵام ئەمجارە لە ڕۆژی دووی گەلاوێژ بێ سەر وشوێن بووە و تا ئێستە زانیارییەک لەناوبراو دەست نەکەوتووە.

” بنەماڵەی ئەم چالاکە مەدەنییەی کورد لەشوێن وچارەنووسی کوڕەکەیان زانیارییەکیان نییە و کوتوویانە” ڕایەدارانی ئیتلاعات لەچەندد ڕۆژی ڕابردوو دوو جار سەردانی ماڵەوەیان کردووە و ئەوانیان خستۆتە ژێر گوشارەوە.”

جێگەی باسە کە فەرهاد جەهانبەیگی لە ڕەشەممەی ۹۶وە تا ئێستە چەنددین جار دەسبەسەر کراوە و بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.

فەرهاد جەهانبەیگی سەرنووسەری حەوتوونامەی داخراوی “ندای جامعە” یە .

ساڵی ۹۴یش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کرماشان دەسبەسەر و هەروەها ماڵەکە و شوێنی کارەکەیشی لەلایەن ئەم هێزانەوە پشکێنرا.

فەرهاد جەهان بەیگی ڕۆژنامەوان، چالاکی ئەدەبی، کەلتووری، مەدەنی و سیاسییە کە دەتوانین ئاماژە بە چالاکییەکانی وەکوو سەرنووسەری حەوتوونامەی کورد ــ فارسی ” ندای جامعە ” و بەرپرسی چەنددین ئەنجوومەنی ئەدەبی، بەڕێوە بردنی چەنددین قۆناغ وپۆلی فێرکاری زمانی کوردی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: