هێرشی چەکدارانە دژ بە کۆبوونەوەی ناڕازیانی کورد لە شاری ستۆکهۆڵمی سوێد و بریندار بوونی یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

لە هێرشی چەکدارانە بۆ سەر کۆبوونەوەی ناڕه زایی کوردانی دانیشتووی ستۆکهۆڵم کە لە لایەن چالاکانی مەدەنی و سیاسی کوردستانەوە ڕێکخرابوو، یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەم هێرشە تیرۆریستیە دا بریندار کراوە.

ئەم ڕێپێوانە کە بۆ مەحکووم کردنی کۆمەڵکووژی حکوومه تی تورکیە وئۆپراسیونی ئەم وڵاتە بۆ سەر باکووری کوردستان رێ خرابوو.
لە “سوودەر تلیە ی” شاری “ستۆکهۆڵم” پاش نیوەڕۆ کاژێر یەک له ۱۳شوبات دەستی پێ کردبوو و ڕۆژی پاش ئەوە کاژێر۱٤ لە ناوەندی شار کۆتایی پێ هات.

پاش بەڕێوەچوونی ئەم ڕێپێوانە نارەزایە لە ڕێگای “سودەر تیلە” بۆ “ستۆکهۆڵم “،لە لایێن چەن کەسێکی چەکەدار کە لە سەیارەێیکی رەشدا بوون، سەیارەی چەند کەسیکی چالاکی مەدنی و سیاسی بون بە  ئامانج ولە م هێرشەدا ئەندامێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە قووڵی بریندار دەبێت.

“غەفوور مۆحەممەدی” شارۆمەندی بریندار بوو خەڵکی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ولەم هێرشە ترۆریستیەدا ،لە بەر قووڵی برینەکەی بە فڕۆکە ڕاگوێزی نە خۆشخانەی “کارۆلینسکای ستۆکهۆڵم” کرا.

لە سەرتای ئەم ڕێپێوانەدا ژمارەیک له تورکە نەتەوە پەرەستەکان ،هێرشیان کردە سەر خۆپێشاندەران لە “سوودەر تلیە”،ئەم هێرشە لە کاتێکدابوو کە دوێنێ پولیسی سوێد ،نەتەوە پەرستێکی تورک کە ئەندامی “گورگە خۆڵەمێشیەکان”بوو بە تاوانی هەوڵ دان بۆ ئه نجام کرده وه ی ترۆریستی قۆڵ پێچ کردبوو.

پێش ئەم هێرشه دوو ناوەندی فەرهەنگی کوردانی نیشتەجێی سوێد لە باشووری پایتەختی ئەم وڵاتە لە لایێن کەسانێکی نەناسراو هێرش کرابووە سەریان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم کردەوە ترۆریستیە مەحکووم دەکات و داوا لە لایەنە پەیوەندی دارەکان دەکات لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
14/2/2016