kmmk: ٣١ی گوڵانی ئەمساڵ، شارۆمەندێکی کورد بەناوی “عوسمان جەلالی” خەڵکی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە قۆڵپێچ و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەروەها لە شاری گێڵان غەربی هەمان پارێزگا، هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “مێهدی ئیمام عەباسی” دەستبەسەر و دەیگوێزنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە گۆتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پارتە کوردستانیەکان دەستبەسەر کراوان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان