نادیار بوونی چارەنووسی سەحەر فەیزی

بەپێی ئەو هەواڵەی بە کۆمەڵەی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە ڕێکەوتی ۲۳ی پووشپەڕ لەشاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان «سەحەر فەیزی» لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوو تابە ئێستە چارەنووس وشوێنی ڕاگرتنی زانیارییەک لەبەردەستا نییە.

سەحەر فەیزی ۲٤ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز وخوێندکار لەبواری مودیرییەتی بازرگانی زانکۆی تەورێزە

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری سەقز بەبێ هەبوونی بەڵگە ومۆڵەتی یاسایی دەستیان گرتووە بەسەر شتوومەکی تاکەکەسی ناوبراو وەکوو لۆپ تۆب، هەندی تلەفوون وچەندد کتێبێک وهەروەها پشکنینی ماڵی باوکی. کە ناڕەزامەندی بنەماڵەکەی لێکەوتەوە

هەرلەم پێوەندییەدا هاتووە کەبە تێپەڕینی پترلە ۱٨ڕۆژ لەدەسبەسەرکرانی بەڵام تابەئێستە لەچارەنووس وشوێنی ڕاگرتنی زانیارییەک بەدەستەوە نییە وتائێستە دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگانەکراوە و هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات ودەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەقز هیچ چەشنە زانیارییەکیان لەهەمبەر تاوانەکانی ناوبراو بەبنەماڵەکەی ڕانەگەیاندووە

جێگەی باسە کە لە ماوەی چەند حەوتەی ڕابردوو شەپۆلێکی بەرفراوان لە بانگهێشت ودەسبەسەری هاوڵاتیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستی پێ کردووە ولە چارەنووس وشوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لە بەر دەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان