چالاکی کرێکاری کورد لە لایەن هێزەئەمنیەتیەکانەوە دەکەوێتە بەرلێدان و بێ ڕێزی کردن

kmmk: لە چاوپێکەوتێنێکی زیندانییان “یەدوڵا سەمەدی ” ئاسەواری ئەشکەنجە و لێدانی جەستەیی خۆی نیشانی بنەماڵەکەی داوە.

ئەم چالاکە کرێکارییە لە ۱۱ی گوڵاندا کە هاوکاتە لە گەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە ماڵەکەی خۆێیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری سنە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڕۆژژمێر و ساڵپێو و پێنوسی ڕازاوە بە دروشمەکرێکاریەکان و دژایەتی بۆ کاری منداڵان دەستبەسەر کرابوو.

بە وتەی یەکێیک لە دۆستانی” یەدوڵا ” ، ئەو چالاکە کرێکارییە تەندروستی ناجێگێرەوە ناکرێ لە ژێر گوشاری جەستەیی و ڕۆحیدا بێت.

بەڵام ئەوەی کە بنەماڵەکەی وەکو شاهیدێک دیویانە کە ئاسەواری ئەشکەنجە لە سەر جەستەی یەدوڵا بینراوە .
یەدوڵا سەمەدی کە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای نانەواخانەکانی شاری سنەیە لە لایەن بەرپرسانی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری سنە بڕیاری یەک مانگ ڕاگیران لە زیندان بۆ ڵێکۆڵینەوەی «قرار بازداشت» بۆ دەرکراوە.

پێوستە بە بیری بێنینەوە کە ئەو چالاکە کرێکارییە، لە ساڵی ۱۳۹٤ بە تۆمەتی بەشداری لە گردبونەوەی پشتیوانی لە کۆبانێ لە ڕۆژاوای کوردستان، لە ڵایەن دادگاوە بە تاوانی گێرەشێوێنی و تێکدانی ئەمنیەتی گشتی بە ٥ مانگ زیندان و ۳۰ قامچ شەلاق سزا درابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان