رێژەی نەخوێندەواری لە پارێزگای کوردستانی رۆژهەڵاتی کوردستان

جێگری بەڕێوەبەرایەتی ئامار وزانیاری رێخراوی بەرێوەبەرایەتی وپلان دانانی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەتیشک خستنە سەر ئەوەی کە ۲٦۹ هەزار نەخوێندەوار لە پارێزگای سنەهەیە گوتی: تەنها یەک لەسەدی ئەم کەسانە دەکەونە نێو بازنەی پێویست بە فێربوون یان بە واتایەکی کە لە بازنەی تەمەنی٦تا۱۸ساڵن و۹۹لە سەدی دیکە یان زۆریر لە ۱۹ساڵ تەمەنیان هەیە

بە پێی راپۆرتی هەواڵ نێری فورات مەسعود سالمیلە یەکەم دانیشتنی شۆرای پلان دانانی پارێزگاکە لە ساڵی۹۵ گوتی:بە پێی هاسڵی ئەژمارکردنی دانیشتوانی پارێزگای سنە،رێژەی خوێندەواری پیاوان۸٤.۳لەسەدە کە لەم بوارەدا پارێزگای سنە پێگەی ۲۹هەمین پارێزگای وڵاتی ئێرانی بۆخۆی دابین کردووە.

ناوبراو هەروا وتی:رێژەی خوێندەواری ژنان ٦۹.۵ لەسەدە کە لەم بوارەشدا پێگەی ۳٠هەمین پارێزگای هەیە

جێگری بەڕێوەبەرایەتی ئامار وزانیاری رێخراوی بەڕێوەبەرایەتی وپلان دانانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە رای گەیاند: رێژەی خوێندەواری دانیشتوانی شار لە پارێزگای سنە ۸۳.۳لە سەدە کە دەکەوێتە پلەی ۳٠هەمی وڵات لەم.بوارەدا
ناوبراو بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە رێژەی خوێندەواری گوند نشینەکانی ئەم.پارێزگا   ٦۹.۵ لە سەدە گوتی کە تەنها پارێزگای سیستان وبەلووچستان دۆخی لە پارێزگای سنە خراپترە

سالمی گوتی ۲٦۹ هەزار نەخوێندەوار لە پارێزگای سنەهەیە کە تەنها یەک لەسەدی ئەم کەسانە دەکەونە نێو بازنەی پێویست بە فێربوون یان بە واتایەکی کە لە بازنەی تەمەنی٦تا۱۸ساڵن و۹۹لە سەدی دیکە یان زۆریر لە ۱۹ساڵ تەمەنیان هەیە

رێژەی بەرچاوی نەخوێندەوار لە پارێزگای سنە لە حاڵێکدایە لە بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران،ئەرکی دابین کردنی پێداویستیەکانی بە خوێندەوارکردن وەک قوتابخانە،کتێبی وانە و خەرجی خوێندەواری تاکۆتایی خوێندن لە ئەستۆی دەوڵەتە و ئەرکی دابین کردنی ئیمکانی خوێندەواری و بە خوێندەوار کردن لە ئێران وشارەکوردەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان  لە ئەستۆی دەوڵەتە

جێگەی ئاماژەی زۆربەی قوتابخانەکانی پارێزگاه سنە لە دۆخێکی بنایی نەگونجاون وپێویستیان بە چاک کردنەوە ودابین کردنی کەرەستەی سەردەمیانەیە