ئەفشین حسین پەناهی چالاکی سیاسی و گیراوی سیاسی پێشو ،سەرلەبەیانی رۆژی شەمە ۲۱خاکە لێوە بەدوای هێرشێکی هێزە ئەمنیەکانی شاری دێولانی رۆژهەلاتی کوردستان دەسبەسەر کراو راگوێزرا بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:ئەفشین حسین پەناهی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولان لە ناوچەی لەیلاخ بە بێ بەڵگەی دادگا قۆڵ پێچ کراوە.
بە پێی هەواڵی شایەدحاڵەکان هێزەکانی ئیتلاعات لەکاتی قۆڵ پێچ کردنی ناوبراو سووکایەتی و لێدانی زۆریان سەبارەت بەو کردووە وهەروەها ماڵەکەیان پشکنیوە ودەستیان بەسەرهەندێک شتومەکی ناوبراو گرتووە
ئەفشین حسین پەناهه پێشتر بەهۆی چالاکی سیاسی گیرابوو و ماوەی یەک ساڵ لە گرتووخانەی شاری قروە زیندانی کرابوو.لە ئەگەری تاوانی ناوبراو وشوێنی دەسبەسەرکردنی زانیاریەک لەبەر دەست دانییە
شایانی باسە مانگی پێشوو سێ چالاکی سیاسی دیکەی خەڵکی گوندی قوڕووچیای سەر بە دێولان دەسبەسەرکراون کەزانیاریەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەردەست دانییە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
10/04/2016


