هاوکات لە گەڵ هێرشە سەربازیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکووری کوردستان، هێزە ئەمنیەتیەکانی ئەو وڵاتە لەشاری ئامەدی باکوری کوردستان، ناوەندی کەژەئە و بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی دەبەپە گەمارۆ دەدەن و دهستیان بهسهر ئەو دوو ناوەندە گرتووە و ژمارهیهک کهسیشیان تێدا دهستهبهسهرکردووه.
شهوی رابردوو پۆلیس و هێزە ئەمنیەتیەکانی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر ناوەندی کۆنگرەی ژنانی ئازادی (کەژەئە)و دهستان بهسهر کامێراکانیاندا گرتوە، بەرە بەیانی ئەمڕۆش لە درێژەی گووشارەکانیان، زۆرێک له ناوهندهکانی ئەو دوو رێکخراوە مەدەنی و سیاسیەیان گرتۆتە ژێر دەستی خۆیان.
جێی ئاماژەیە کە پۆلیسی تورکیا دەستی بەسەر نوسینگەی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی دەبەپە-دا گرتوە و بڕیاری دەستگیرکردن بۆ هێندێک کەس و چالاکوانی ئەو پارتە کوردیە دەرکردوە
کۆەڵێک لەو چالاکانەلهناو نوسینگهکهدا دهستبهسهرکراون کە ناوی هێندێکیان بڵاو بۆتەوە: چیمەن ئیشک، هاوسەرۆکی یەکێتی بەڕێوەبەری هەرێمی دیموکراتیک، یوسف کۆینجو، خەباتکاری ناوەندی گشتی دەبەپە، پهرۆ دوندار و توران گهنج، ئەندامی کەژهئه و ئەندامی ئەنجومەنی دەبەپە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە ئهو کهسانهی دهسبهسهرکراون، لە ئۆپەراسێۆنی سیاسی ساڵی 2009 شدا دهستگیرکرابوون و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرابوو.
ماوەی سێ مانگە دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردۆتە سەر باکووری کوردستان و گەمارۆیی تەواوی شار و خەڵکی نیشتەجێی ئەو ناوچەیەی کوردستانی داوە، بە هۆیی بۆردومان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، تا ئێستا زیاتر لە ۷۰۰ کەسی مەدەنی گیانیان لە دەست داوە کە لە نێو گیانبەختکراوان مناڵ و کەسی ژێر ۱٨ ساڵان هەیە. ئەوە جیا لەو کەسانەیە کە بریندار کراون.
جێی ئاماژەیە کە بە هەزاران کەس ئاوارە بوون و بەشێک لە شارەکان بە پلانی داڕێژراو لە لایەن تورکیاوە وێران دەکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێرش و گەمارۆدانی باکووری کوردستان لە لایەن تورکیاوە، پێشێلکاری ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان و جارنامەی مافی مرۆڤ و دەزانێت، کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا، کۆمەڵکووژی ، پاکتاوی نژادی و تاوان دژی مرۆڤایەتیە، کە تورکیا بەبەر چاوی دونیا ئەنجامی دەدات. بۆیە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەو هێرش و کۆمەڵکووژیە مەحکوم دەکات و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و وڵاتان دەکات، هەڵوێستیان هەبێت و کۆمەڵکوژی کوردان لە لایەن تورکیاوە ڕابگرن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان