کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە لەبەر چاوگرتن ئەوەی کە زۆرێک لە هاوڵاتیانی رۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و بەند کراون زۆربەی بەند کراوەکان ئەشکەنجە وئازار دراون، لە هەوڵ دایە بە کۆکردنەوەی شایەد نامەی ئەو کەسانە دەنگی هەڵبرێت بۆ کۆمەڵگای جیهانی سەبارەت بە ئاگاداری دان بەکۆمەڵگای نێو دەولەتی لەمەڕ بە ئەشکەنجە وئازارلە گرتووخانەکانی ئێران وبەم جۆرە سەنەدیەتێک چێ بکات.
بۆیە داوادەکات بەندکراوە سیاسیە پێشووەکان یان ئەوانەی کە خۆیان شایەد حاڵی ئەشکەنجە بوون لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە پەیوەندی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە بکات بۆ سەبت کردنی شایەد نامەکانیان.
______________________________________________________________________________________________
ئەیووب ڕووزچەنگ لەچالاکانی سیاسی و ژینگەیی کوردبوە. کەلەلایان هێزەئەمنیەکانی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر و لە دادگا سزای ۳ ساڵ زیندانی بەسەرداسەپێندرا کەلەم وتووێژەدا لەبیرەوەریە تاڵەکانی زیندان دەدوێت.
______________________________________________________________________________________________
ناو: ئەیووب
پاشناو: ڕووزچەنگ
لەدایکبووی: ۲/۱۲/۱۳۶۵ ی هەتاوی (۲۱/۲/۱۹۸۷ ی زایینی)
پیشە: (بەڵێن دەری بۆاری برق لە ئیدارەی برقی مەریوان)
______________________________________________________________________________________________
ئەم وتووێژەی ژێرەوە لەدیرۆکی ۱۹/۱/۲۰۱۶ لەلایان کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەل بەڕێز ئەیووب ڕووزچەنگ گیراوی پێشووی سیاسی ڕێکخراوە.وله بهڕواری ۳/۳/۲۰۱۶لەلایەن ناو براو پشت راست کراوەتەوە.
______________________________________________________________________________________________
ئەم شایەد نامە وێنای بەسەرهاتی چالاکی سیاسی کورد ئەیووب ڕووزچەنگ لە گرتووخانەکانی ئێراندایه.فایلی دەنگی وت وێژهكه لە ئارشیڤی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پارێزراوە.
______________________________________________________________________________________________
ناساندن وچالاکی
لەیەکێک لە گوندەکانی سەربەشاری مەریوان چاوم بەژین هەڵهێناوە وتابەشی ناوەندی خوێندنم درێژە داوە ولە ئیدارەی برقی مەریوان وەکووبەڵێن دەری برق سەرقاڵ بووم.
لەگەل سەرنجێک بۆئەوەی کەمێژووی شۆڕش وخەبات لەکوردستان خاوەن مێژینەیەکی دوورودرێژە منیش وەکوو زۆربەی ئەوکەسانەی کەخۆیان بەبەرپرس زانیوە، بۆماف خوازی ڕەوای خۆم و گەلەکەم لەلایان هاوڕێیانێک کەهەمبوولە ساڵی ۱۳۸۲ چوومە گۆڕەپانی شۆڕش وخەبات و تەڤلی بەرەی خەبات کارانی سۆسیالیست واتە کۆمەڵەبووم بەڵام لەگەل ئەوەشدا بەشداریم هەبوو لەڕێکخراوە ژینگەیەکان و زۆربەی ئەوسێمیناروکۆبوونەوانەی کەبەئاشکرا و نهێنی (ئەوسێمینارو کۆبوونەوانەی لەلایان ڕژیمەوە قەدەخەکرابوون) بەشداری چالاکانەم دەکرد
قۆڵ پێچ کران: ۵/۶ /۱۳۸۹
لەدیرۆکی ۵/۶/۱۳۸۹ کاتێک بۆ چاوپێکەوتن و بینینی چەن کەس لەهاوڕێکانم لەدەرەوەی شار نزیک سنووری باشماخ (سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان) چووبووم لەلایان هێزەکانی ئاسایشی وزانیاری سپای پاسدارانی ئێرانەوەدەسبەسەرکرام وبۆماوەی ۱۲ ڕۆژلەژوورە تاکەکەسیەکانی سپای پاسداران دەسبەسەربووم. کەپاشان لەلایان سپاوە ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعات کرام کە ڕاستو خۆلەژێرچاوە دێری وەزارەتی هەواڵگری ئێران دایە کەبۆماوەی دوومانگیش لەژێردەستی وەزارەتی ئاسایش وهەواڵگری لە شاری مەریوان بووم لەوێ من خرامە ژێرپرسیارولێکۆڵینەوەی دژوار کەلەماوەی ئەوڕۆژانەی دەسبەسەربووم لەوێدازۆرکات لەلایان بەرپرسان و بەڕێوەبەران و لێکۆڵەرانی ئاسایش و زانیاری وەزارەتی هەواڵگری دەخرامەژێر باری ئەشکەنجەی قوورسی جەستەیی ودەروونی کاتی دەسبەسەربوونم هاوکات بوو لەگەل مانگی ڕەمەزان جالەبەرئەوەی کەئێمەیان بەچاوی بەوتەی خۆیان (کافر و مورتەد) دەبینی وناولێ دبرد. زۆر سووکایەتیمان پێ دەکرا سووکایەتیەکانیان هیچ سنوورێکی نەدەناسی لە هەمبەرمن بۆیە بەردەوام باوەڕیەکانم و بنەماڵەم دەبوونە ئامانجی قسە ناخۆش و سووکایەتیەکانیان بەشێوازێکی زۆر ناخۆش و هاوکاتیش دەخرامە ژێر ئەشکەنجەی جەستەیی کەبەمشت و پێ لەقە لێیان دەدام و هەردووچاومیان بە چاوبەنێکی ڕەش دەبەست و نەشم دەزانی کەلەکوێوە و لەچ کاتێک لێم دەدرێ بۆیەش تووشی ئازار و برینداری قورس وبەردەوامیان دەکردم وزۆربەی جارەکانیش ۲ ڕۆژجارێک خواردنیان پێدەداین کە ئەو خواردنەش زۆر بەناچاری لەبەر زیندوومان دەمان خوارد.
تێگەیاندنت لە تاوان (تفهیمم اتهام)
پاش ۲ مانگ لە ڕاگرتن و دەسبەسەربوونم لەژوورەتاکەکەسیەکانی لە بەشی ئاسایش و زانیاری (ادارە اطلاعات) دووڕۆژ پێش ڕاگواستن وڕادەست کردنەوەم بۆ گرتووخانە گشتی مەریوان. کەسێک بەناو ئیبراهیمی هات بۆلام کەزۆرتر گۆمانی ئەوە دەکرێ ئەم ناوانە زۆرتر نازناو بن بۆپاراستن و خۆحەشاردانیان لەپشتی ئەوناوانەوە؛ زۆربەی کاتەکانیش بە حاجی و سەید بانگی یەکیان دەکرد. ئیبراهیمی بەمنی گوت ئێستە قازی دۆسیەکەت دێت و چاوپێکەوتنت لەگەل دەکات و ئەوەش بزانە کە قازی وەک لێکۆڵەر و بەرپرسانی ئێرە هەڵسووکەوتت لە گەل دەکاو بۆت نیە زۆر قسە بکەی و کاتی بگری قازی کەسێک بوو بەناو لوتفی، هاتەنێو ژوورەکەوە و بەمنی گوت کە تۆ بەتاوانی ئەندامەتی لە بەوتەی خۆیان گرووهەکە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و وڵات قۆڵ پێچ و دەسبەسەرکراوی. بە قازی لوتفیم گوت کەمن لەژێرباری ئەشکەنجە و دۆخێکی نالەباری دەروونی پرسیار و لێکۆڵینەوەیان لەسەرکردووم و ئەم تاوان و تۆمەتانە دراوەتە پاڵم ڕەد دەکەمەوە. ئەویش (قازی) ئەوەی پێ گوتم هەرکات لێرە هاتیتە دەر دەتوانی لەسەری بدوێی و بەرگری لە خۆت بکەی.
مەودای و باری گوزەران و تەندرووستی لە ژوورە تاکە کەسیەکانی ئاسایش و زانیاری (ادارە اطلاعات)
ژوورێکی زۆر بچووک کەلەکاتی خەوتن ناتوانی بەشێوازی ئاسایی و ئاسوودە لاقت درێژ بکەی یان کاتی خواردن ڕواڵەتێک و بەرجەوەندێکی زۆر ناشیرین لە ئاودەست و ڕووشۆرگە کە ڕێک لە ڕووبەڕوو و پێش چاوت بوونی هەیە. کە ئەم شێوازە پێکهاتەیە زۆر پسپۆڕانە وبەئەنقەست بۆ تێک دانی باری دەروونی وجەستەیی دەسبەسەرکراو داڕێژرا ودروس کراوە؛ ئامێرێکی زۆر گەورەتر لە قەبارەی ژوورەکە بۆ پاکژ کردنی هەوای ناو ژوورەکە دانرابوو کەدەنگێکی یەکجار زۆری هەبوو و بێ پشوودان دەسووڕایەوە بۆ مێشکت تووشی ئازاری قورس دەکا و هاوکات لەگەل ئەم دەنگە ناخۆشە زۆربەی کاتەکان دەنگی دەسبەسەرکراوانی تر کەلە ژوورەکانی خۆیان دەکرێن نەک لە ژووری تایبەت بە پرسیار و لێکۆڵینەوە، ئەم کردەوانەیان تێکدانی یەکجار قورسی دەروونی بۆدەسبەسەر کراوەکانی تر بەدوایی خۆیدا دەهێنا یان ئەوەی کە کاتێک هەستت دەکرد کە نیوەی شەوە، چون ئێمە لەوێدا کات ژمێرمان پێ نەبوو بۆیەش کات و سات بۆمان نادیاربوو؛ دەهاتنە پێش و لە دەلاقەیەکی زۆر بچووک کە لە سەر درگاکە لێدرابوو چاوبەنێکی ڕەشی گەورەیان پێ دەدا و دەبوا لەسەر هەردوو چاوت لێت دابا ئەو کات لە ژوورەکە دەیان بردیتە دەرئەمەش بەشێک بوو لە شێواز و سیستمی ئەشکەنجەکان بەڵام لە شێوازی دەروونی کە زۆر پسپۆڕانە وایان دەکرد تۆ واهەست بکەی دەتبەن و لەسێدارەت دەدەن بۆیەش هەستێکی زۆر ناخۆش و نامۆی پڕ لە مەترسیان لە سەر درووس دەکردی و کە هەستت بەوە دەکرد دواساتەکانی ژیانتە. ئەوش بڵێ کە بۆ ئەم مەبەستە چەن شەو پێش ئەوەی کە بێن و بەم شێوە لە ژوورەکەت بتبەنە دەر وئاوەها سناریۆیەک بخوڵقێنن، کەسێک دەهات و لەپشتی درگای ژوورەکەتەوە پێی دەگوتی لەم شەوانەدا دەتبەن و لە سێدارەت دەدەن. بۆ ماوەی دوو کاتژێر کە نەت کەنەت دەتوانی بزانی لە چ شوێنێک و لە چ کاتێک دای دەیان بردی و لە شوێنێ کە بۆت نادیار بوو بڕێکیان دەگەڕاندی و جاروبارەش ڕایان دەگرتی لەبەرئەوەی کە باری دەروونی و ورە و موراڵت بە تەواوی تێک و پێک بدەن و هێزت لەبەر ببڕن وهەموو هیواکانت بێ بنەما بکەن ولەدەسیان بدەی، دەبێ ئەوەش بڵێم کە ئێستە شێوازی ئەشکەنجەکان زۆری گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە و وەکوو پێشووترەکان نەماوە، ئێستە بۆ داتەکاندن و دەرکێشان تەواوی زانیاریەکانی مێشکی دەسبەسەر کراو زور پسپۆڕانە و بەشێوازێکی جیاواز هەڵسووکەوت دەکەن و کەڵک وەردەگرن وبە زۆرەملی دەروونی دتخەنە ژێر باری ئەشکەنجەکان، کەئەم شێوازە لە باری دەروونی و سایکۆلۆژیەوە زۆر ناخۆشە، بۆ نمونە پێت دەڵێن باوکت گیانی لەدەس داوە و لەژیان دانەماوە یان هەریەک لە ئەندامانی بنەماڵەت و لەهەمبەر ئەوەدا پرسیارت لێ دەکرێ و کە بۆچی هەموو زانیاریەکان نادەی و لێرە خۆت ڕزگارناکەی تا بگەڕێیتەوە باوشی بنەماڵەت،یان ئەوەی کە گەر توو تووشی هیچ کێشە و تاوانێک نەهاتبی وات پێ دەکەن لە ژێر زەختی ئەشکەنجەکاندا دان بەو شتانەدا بنێی کە ئەوان پێیان خۆشە و بە کەیفی دڵی خۆیانە تا زووتر دۆسیەکەت بگاتە کۆتایی و لەوێ ببیبەستن و ڕادەستی خانەی داد (دادگاە) بکەن کەبەڕای من تەنیا بەو هۆکارە بیکەن بە پاساوێکی زۆر تۆکمە و باش بۆ بۆردمانی لەلایان ڕاگەیەندناکانیانەوە و خۆیانی پێ بنوێنن و شانتاژ و ویراژی پێوە بڕۆن کە ئەوان واتە (سربازان گمنام امام زمان) کە وا لەخۆیان ناودەبەن. توانیان جارێکی دی بەڕێوەبەران و تیرۆریستان و نۆکەرانی وڵاتانی دوژمن و بێگانە واتە ئەمریکا و ئەورووپا وئیسرائیل کەزۆر جاریش پێمان دەوترێت کافرو مورتەد دەبەسەر کران و بە سزای تاوانەکانیان گەیشتن.
لێکۆڵەری باش/لێکۆڵەری خراپ
لێکۆڵەری خراپ دۆخێکت بۆ دەخوڵقێنێ کە تۆ هەرسات چاوەڕێی ئەوە دەکەی زووتر لەو دۆخە ڕزگار بیت ولەو کاتەدا وپاشان کەسێکی تر جێگەی لێکۆڵەری خراپ دەگرێ کەوەک ئەکتەرێکی زۆر باش دەوری لێکۆڵەرێکی باش ودڵسۆزدەگێڕێ زۆر بەنیانی لەگەلت هەڵسووکەوت دەکا و چایی و قاوە و شیرینیت بۆ دێنێ وبەناوی بچوکی خۆت بانگت دەکا بۆ ئەوەی دۆخێک لە نزیکبوون و دۆستایەتی دەخوڵقێنن و دونیایی دەرەوە و ڕزگاری و ئازادی لە مێشکت دەنەخشێنن و لە باشی و بەهرەکانت زۆر بە جوانی ناودەبەن وتۆ وەکوو ژێرخانی مرۆڤی و دارایی کۆمەڵگا و کۆماری ئیسلامی ناوت لێ دەبەن هەرئاوەها و بەم شێوازە کە باسم کرد لەگەل تۆهەڵسووکەوت دەکرێ کە دوائامانجیان دەرهێنان و داتەکاندنی هەموو زانیاریەکانتە کە بە واتایەکی تر دەتوانم بڵێم بە شێوازێکی نوێ ئەشکەنجەی سارد و گەرم بەڕێوە دەچێ کە ئەم شێوازە بە جۆرێکە تۆ بەردەوام چاوەڕێی و بە هیوایی دەربازبوونی لەو دۆخە نادیار و ناخۆشە کەچ کاتێ لێکۆڵەری دۆسیەکەت دێت و لێت دەپرسێتەوە و هاوکات ترس و دڵە ڕاوکێی چونەژێر زەختی لێپرسینەوە دۆخێک کەتۆ بەتەواوی تووشی خەمۆکی و نامۆ بوونت لە خۆدەکا نازانم چۆن باسی ئەم هەستە ناخۆشە بکەم بەڵام تووشی دوانەبونت (دوگانگی) دەکا و هەستێکی ناخۆشت لادروس دەکا ترس لەوەی کە دیسان دەتبەن بۆژووری لێپرسینەوە و هیواش بەوەی کە لێکۆڵەرەکەت دەبینی و بەجۆرێک لەو تەنیایی دەرت دێنێ.
ڕاگواستن بۆگرتووخانەی گشتی مەریوان:
پاش دوومانگ لێپرسینەوە و ئەشکەنجە و سووکایەتی لە ژوورە تاکەکەسیەکان ئاسایش و زانیاری (ادارە اطلاعات) راگوێزرام و ڕادەستی گرتووخانەیان کردم هەر لەسەرەتای چوونە ژوورەوەم بۆگرتووخانە بەجێگای ئەوەی کەمن بدرێم بە بەشی گشتی گرتووخانە درام بە ژوورێکی تاکە کەسی کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژیش لەوێ ڕاگیرام پاش ئەو دووڕۆژە منیان دابە بەشی پاراستنی تایبەت (قرنطینە) کەئەم بەشەش تایبەت بوو بەو کەسانەی کە بەتاوانی بەکارهێنان و فرۆشی مادەهۆشبەر و سڕکەرەکان سزادرابوون شوێنێ کە لە باری دەروونی و تەندروستی زۆر نالەبارە هرچەن نەدەبوا من لەو بەشەدا بومایە بەڵام بەشێوازی پلان بۆ داڕێژراو (سیستماتیک) ئەشکەنجە هەرلەژوورە تاکەکەسیەکانی ئاسایش و زانیاری (ادارە اطلاعات) تا ناو گرتووخانە بۆکەسی
دەسبەسەرکراو هەربەردەوامی هەیە پاش یەک حەوتوو ڕاگیران و مانەوەم لە بەشی پاراستنی تایبەت درام بە بەشی گشتی گرتووخانە ئەم بەشەش شوێنی ڕاگرتنی زۆربەی تاوانە جیاوازەکان بوو و شتێک بەناو جیاکردنەوەی تاوانەکانی نەبوو، تۆیە کە گیراوی لەوێدا هەر سزایەکت پێ بدرێ جیاوازی نیەدەبێ ئەوماوەیە دیاری کراوە بۆت لە سزاکەتدا تێ پەڕێنی جا چ سزای سێدارە تاکاتی لەسێدارەدانت یان سزای ڕاگرتن قورس و زۆر بۆ ماوەی دیاری کراو و تەواو بوونی، بەڵام کاتێ تۆ ئەو کەسانەی کە لەگەلت لەوێدان بیروبۆچوونیان وەک تۆنەبێ ولەباری دەروونیەوە لەگەل تۆ جیاوازبن دۆخێکی یەکجار دژوار و ئەستەمت بۆ درووس دەبێ کە زۆربەی کاتەکان ڕووی داوە گیراوانی تاوانەکانی تر لەلایان بەرپرسانی گرتووخانە بەتایبەت بەرپرسی پاراستن و زانیاری گرتووخانە (حفاظت و اطلاعات زندان) لەوێ وەک ئامرازی سیخوڕی و ئازاردەری گیراوانی سیاسی بەکار دەهاتن کە شێوازێک بوو لە بەکرێ گیران و گۆپاڵی بۆ بەرپرسانی گرتووخانە لەلایان ئەو کەسانەوە دەکرا بەداخەوە.
بەلانی کەمەوە گەر تاوانەکان واتە ئەو کەسانەی بەپێی تاوانەکانیان لێک جیابوونایە کەمتر دۆخی ناخۆش بۆ گیراوانی سیاسی دەهاتە پێش
چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەل بنەماڵەم:
کاتی لێپرسینەوم لە ئاسایش و زانیاری سپای پاسداران و وەزارەتی هەواڵگری بەهیچ شێوازێک نەچاوپێکەوتن نە پەیوەندی لەگەل بنەماڵەم هەر بوونی نەبوو. لەبەشی پاراستنی تایبەتی گرتووخانەش ڕێگەم پێ نەدرا و هەرقەدەغەیان کردبوو لێم لە تەلەفۆنی ئەو بەشەش بەماوەی ۴ ڕۆژکەڵک وەربگرم، پاش چەن مانگ دەسبەسەربوونم لەژوورە تاکەکەسیەکانی سپا و وەزارەتی هەواڵگری و گرتووخانە توانیم بۆ ماوەیەکی زۆر کورت واتە ۱۰ خولەک ئەویش لەپشتی دووشوشەی زۆر ئەستوور بە تەلەفۆن چاوپێکەوتن و قسە بکەم.
ئازاد بوونی کاتی:
۴۵ ڕۆژیشم لە گرتووخانەی مەریوان بەشێوەی دەسبەسەربوون تێپەڕاند کە بەبارمتەی تاپۆی قورسی خانوو (سند سنگین ملکی) کە ۱۵۰ ملیۆنی تاکاتی بەڕێوەچوونی دادگای بەرایی و سزادانم لەلایان هەمان دادگاوە بەشێوەی کۆتایی لەخانەیدادی مەریوان بەشێوەی کاتی و بە بارمتەی قورس لەدەرەوەی گرتووخانە بووم. کاتێک کە بە بارمتە لەدەرەوەبووم لەگەل پارێزەر قسەم کرد کە پێی وتم سەرنجی دۆسیەکەم لە دادگا کردووی نەدەبوا لە ۴۰ ملیۆن زیاتر بارمتەیان بۆ دیاری بکردایە و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کەدیاری کردن و دەرکردنی بارمتە لەسەر تاوان بار هیچ بنەڕەتێکی یاسایی بۆنیە و بە کەیفی خۆیان هەڵسووکەوت دەکەن.
جێ بەجێ کردنی بارمتەی ۱۵۰ ملیۆنی زۆرێک کێشەی لەبواری ئابووری و دەروونی بۆ بنەماڵەم دروس کرد کەدەبوا لەهەمبەر پەیدا کردنی وەها بارمتەیەکی قورس کرێی زۆر بدەن.
کۆبوونەوەی ڕاگەشتن بە سکاڵا و نەبوونی پارێزەر:
لەگەل چەن پارێزەر بۆ وەرگرتنی دۆسیەکەم قسەم کرد بەڵام هەموویان پاش ڕۆشتن بۆ دادگا و چاوپێکەوتن بە دۆسیەکە لەوەرگرتنی پاشگەز دەبوونەوە. ئەوەش لەبەر ئەوەی کە بە وتەی خۆیان شوێنی جێگای متمانە و ڕەوا کە هەمان سپای پاسداران و وەزارەتی هەواڵگری بوون. مۆرکی کۆتاییان لە دۆسیەکەت داوە و ڕێگە بەکەس نادرێ پارێزەری وەربگرێ بۆیە هەموویان ڕێنوێنی ئەوەیان دەکردم خۆم پاش دەرچوونی سزاکە نووسراوەیەک لە چوارچێوەیەکی فەرمیدا ئامادە بکەم و بەم شێوازە داوای پێداچوونەوە بۆ داشکاندنی سزاکەم بکرێ لە دادگایی پێداچوونەو. لە بنەڕەتدا سپای پاسداران ببووبەلەمپەر لە بەردەم پارێزەران بۆ دۆسیەکەم کە بە هیچ شێوەیە دۆسیەکەم وەر نەگرن. لەکاتی ڕۆشتنم بۆ ژووری قازی لەگەل باوکم بوین پێکەوە کە بە شێوازێکی زۆر ناخۆش باوکمی کردە دەرەوە.
لێپرسینەوە لەلایان قازی لوتفی دەستی پێ کرد و کاتێک ویستم قسە بکەم لەهەمبەر ئەو تاوان و تۆمەتانەی دراوەتە پاڵم بەرگری خۆم بدەم قازی قسەی منی بڕی و پێی گوتم کە شوێنی جێگامتمانە و باوەڕپێکراو واتە سپا و وزارەتی هەواڵگری هەموو دۆسیەکەی تۆیان بۆ شیکردومەتەوە تۆ تەنیا دەتوانی ناو ونیشانی خۆت بڵێی و پاشان دوابەرگریت.
پێم گوت گەرمن پارێزەرم هەبێ دەتوانێ بەرگری دۆسیەکەم بکا لەوڵامدا وتی هیچ کێشە نیە دەوانێ. بەڵام ئەو وڵام زۆر دوور بوو لە ڕاستی چون لەدۆسیەکەی مندا هەم سپا و هەم وەزارەتی هەواڵگری ڕاستەوخۆ دەسیان تێدابوو بۆیە ڕێگە بەپارێزەر نەدەدرا. چون گوتبویان ئەم سزایە زۆر شەرعی و بەپێ چوار جێوەی ئایینی ئیسلام دیاری کراوە.
لەکۆتایی دا قازی داوای کرد بەکورتی دوابەرگری خۆم بدەم، لەدوابەرگری دا گوتم کە کاتێ کە ئیزنم پێ نادرێ پارێزەر بۆ خۆم هەڵبژێرم وتەنیاتاوانی من بەرگری بوە لە ژینگەو وڵاتەکەم وبەرکری لەمافی منداڵان و ژنان و کەمینە قەومی و ئەتنیکیەکان لەکۆمەڵا بوە. ئێستە تۆمەتی تیرۆریست وبوونم دەدرێتەپاڵم و بەو پێیە سزادەدرێم کام یەک لەم کردەوانەی من تیرۆریستی بوونە کە لەوڵامدا پێی گوتم: کاتی من و دادگاش لەوە زیاتر بە فیڕۆ مەدە سزاکەتان بە زووترین کات پێتان ڕادەگەیەندرێت و دەگاتە دەستان.
دوابڕیاری کۆتایی لەدادگایی پێداچوونەوەی ناوەندی پارێزگای سنە و گەڕانەوەم بۆ گرتووخانە:
پاش دادگایی کرانم ۳ مانگ درێژەی کێشا کەسزاکەم پێڕاگەشت بەتاوانی ئەندامەتی لە (کۆمەڵە) بە ۳ ساڵ مانەوە لە گرتووخانە وبەندکردن لەوێ دا بەسەرم دا سەپێندرا من دژ بەو سزا ناڕەوایە نووسراوەی ناڕەزاییم بۆ داشکانی یاساییی ناردبوو بۆ دادگای پێداچوونەوە بەڵامسزاکەم لە دادگایی پێداچوونەوە هیچ گۆڕانێکی بەسەردانەهات و وەک خۆی گەڕایەوە ۳ ساڵ بەنبوونەکەم لەلایان ئەوانیشەوە بە ڕەوا زانرا. بەاچار لەدیرۆکی ۲۶/۱۰/۱۳۸۹ خۆم ڕادەستی گرتووخانە کردەوە
گرتووخانە شوێنی بیرەوەریە تاڵەکان:
دەم وێت لە سەربەرپرسانی گرتووخانە بەتایبەت بەشی پاراستن و زانیاری (حفاظت اطلاعات زندان) و یەکینەی ئاسایشی گرتووخانە (یگان انتظامی زندان) و پلەدارە چاودێرەکان (افسرنگهبان) بەردەوام ئامانجی ئەم جۆرە کەس و بەشانەخۆش خزمەتی بە ڕژیم بوە بۆ پاراستنی بەڕژەوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی بەرپرسی پاراستن و زانیاری گرتووخانەی مەریوان کە ئێستە لە گرتووخانەی گشتی شاری سەقز بەردەوامە لە خۆش خزمەتی بەڕژیم کەسێک بوو بەناو (رحمت اللە نوروز) کە بنەڕەتن کوردە و خەڵکی شاری بیجاڕە تێڕوانینی ئەو بۆ گیراوانی سیاسی ڕوانینێکی پڕ لە سووکایەتی بوو لە هەموو توانا و هێزی دەسەڵاتی خۆی بۆ زەخت خستنە سەر گیراوی سیاسی کەڵکی وەر دەگرت ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەواوی دژ بە مرۆڤایەتی و مافەکانی مرۆڤە جاگەر کورد بی و چالاکی سیاسیش بیت و لە گرتووخانەدا بەسەربەری دۆخەکە سەدقات ناخۆشتر و ئاڵۆزتر دەکرێت لە سەرت. بەچاوی خۆم دیتم کە لە گرتووخانە گیراوی سیاسی لە پێش چاوی گیراوانی تر لە گرتووخانە درواتە بەر لێدان و ئازاری جەستەیی یان ئەوەی کە گیراوان لە پێش چاوی بنە ماڵەی لە کاتی چاوپێکەوتن (ملاقات) داوەتە بەر لێدانی توند بە باتۆم و مشت و پۆتین بۆیەش بنەماڵەی گیراوەکە بە ناچار نەیان دەوێرا لەو دۆخە کە درووست بوە و دەیان بینی ناڕەزایەتی دەر ببڕن. بەڕای ئێوە ئەم کردەوانە پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ نین؟
(اقبال رضایی) بەرپرسی یەکەی ئاسایشی گرتووخانە (مسئول یگان انتظامی زندان) کەسێکی کوردی خۆجەیی واتە ناوچەی مەریوان و سەوڵاوا بوو خەڵکی گوندی پایگەلان بوو کە بە یەکێک لە خۆش خزمەتان و گۆپاڵانی ڕژیم دەناسرێت کە هەنووکەش لە گرتووخانەی شاری مەریوان بەردەوامە لە کردەوە دزێو و قێزەونەکانی دژ بە گیراوانی سیاسی. بۆ نمونەی کردەوەکانی ئەم کەسە دەتوانم ئاماژە بەوە بکەم جارێک گیراوێکی سیاسی کە هەر ئەو ڕۆژەی هێنرایە ناو گرتووخانە جل و بەرگەکانی لەبەر دەر هێنا لە نێو حەوشی زیندان ئاگری دا بەو بیانوەکە ئەم جل و بەرگە گڵاون و نابێ بچێتە نێو گرتووخانە.(ئەو کەسە بەتاوانی ئەندامەتی پژاک گیرابوو)
کامێرای چاوەدێری ڕاستەوخۆی ئەمنیەتی لە لایان ناوەندە ئەمنیەتیەکان بۆ چاودێری گیراوان و بە تایبەت گیراوانی سیاسی:
کاری کامێراکان لە نێو بەندەکانی گرتووخانەدا چاوەدێری بوو بە شێوازێک کەدەکرێ بڵێین سیخوڕی پێشکەوتو یان تکنۆلۆژیزە کرابو کامێرای چاوەدێری لە ژێر چاوەدێری ڕێکخراوی گشتی گرتووخانەکانی پارێزگابوو (سازمان زندانهای استان) و ئیدارەی ئیتلاعات بوو وبەشێوازێکی زۆر ورد بەدواداچوونیان دەکرد. بۆنمونە دەتوانم بڵێم هەرکات چەن کەس لە گیراوانی سیاسی کۆ دەبوونەوە لە ژوورێک خەریکی قسە کردن بوون بە پەلە لەلایان پلەدارە چاودێرەکانی گرتووخانە (افسر نگهبانی زندان) دەهاتنە سەریان و پێشیان پێ دەکردن و بڵاوەیان پێ دەکردن. بەڵام ئەم کۆبونەوەو و قسەکردنە گەر لە نێوان گیراوانێ کە سیاسی نەبوون بکرایە هیچ دژ کردەوەیەک و هیچ ڕێگریەکیان نەدەکرد لێیان لە کاتێکدا بەشی پاراستن و زانیاری گرتووخانە (حفاظت اطلاعات) زۆر جاران ئەو گیراوە سیاسیانەی کە زۆر لە گەل یەکتر تێکەڵ بوون و هاوڕێیەتیان بوو لێک جیا دەکردنەوە و هەرکامی دەدا بە بەشێک تر لە گرتووخانە و لێکی دوور دەخستنەوە.
پزیشکی بەشی تەندروستی گرتووخانە:
سناریۆی نوێی ڕژیمی ئیسلامی لە گرتووخانەکان قەدەغە کردنی جگەرە و جگەرە کێشان بوو لە گرتووخانەکانی کوردستان کە سەرەتا لە مەریوان بەڕێوە چوو. لەوانەیە پرسی قەدەغەکردنی جگەرە زۆر پۆزۆتیڤ هەڵبسەنگێندرێ و ئاسایی لێی بڕوانرێت. بەڵام ئەم قەدەغەکردنە لە کەش و دۆخی نێو بەندیخانەدا شتی ناخۆشتری بە دوای خۆیدا دەهێنایە ئاراوە.
لەگەل قەدەغەبوونی جگەرە خواردنی (متادون) و حەب (قرص روانگردان و ارامبخش) کە بەدەست هێنانیان زۆر ئاسان بوو بەڵام جێگای ئاماژە پێ دانە وسەرنجە کەم ئەم دەوا و دەرمانانە بە نووسراوی پزیشکی گرتووخانە دەدرا بە کەسەکان کە ئەمە خۆی زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە پلان و بەرنامە بۆ داڕێژراو ئەم کارانە دەکرێت کە دیاردە و نەخۆشینی تووشبوون بە مادە هۆش بەر و سڕکەرەکان هەموو گیراوان بگرێتەوە و بتوانن بەشێکی تری کۆمەڵگای کوردستان لە ڕێگای گرتووخانەکانەوە بەم شێوازە نەرم و بێدەنگە سەرکوت بکەن. بەشێکی بەرچاوی ئەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن هیچ گومانی تێدا نیە دەبێ بۆ پڕ کردنەوەی ئەو بۆشایی لە مێشک ودەرون دا کە بە هۆی نەکێشانی جگەرەوە دروس دەبێ پەنا دەبەنە بەر جێگرەوەیەکی تر تا بەم شێوازە خۆ لە ئازاری نەبوونی مادەی جگەرە بپارێزن جابۆیەش مادە هۆش بەر و شەربەت و قورسی متادۆن و زۆر شتی تر لەم بوارەدا زۆر بە ئاسانی لە گرتووخانەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران وەبەر دەست دەکەون کە بۆ بەشێک لەو قورس و مادە بە ناو پزیشکیەکان نووراوەی دوکتور هەیە کە بەم شێوازەش پاساوی بۆ دروس دەکەن و زۆر پلانی تری پێ دەبەنە پێش.
جاکاتێک کەسی گیراو لە پاش تەواو بوونی سزاکەی ئازاد دهبێ دەبێتە کەسێکی تووش بوو بە قورس و مادە و دەرمانە هۆش بەرەکان. هەر بۆیەش ڕێک ئامانجی ڕژیمی ئیسلامی لە ناوبردنی کۆمەڵگا و بە تایبەتیش هێزی لاوی کۆمەڵگای کوردستانە.
لە کاتێک دا دەبینی زۆر جار کەسێک کە تووشی نەخۆشینێک زۆر گران دەبێ دەبێ وەک دەڵێن حەوت خانی ڕۆستەم تێپەڕێنێ جا داواکەی وەر بگیرێت و قەبووڵ بکرێ بۆ دەرمان و چارەسەری پزیشکی ئەویش لە ژێر چاوەدێری تووندی سەربازی و ئەمنیەتی دا ببرێتە دەرەوەی گرتووخانە.
چاو پێکەوتن و چوونی گیراوی سیاسی بۆ دەرەوەی گرتووخانە بۆ سەردانی کاتی و زۆر کەمی بنەماڵە بە بارمتەی گران:
چاوپێکەوتنی گیراوانی سیاسی زۆرتر بە شێوازی کابین و پشت شیشەوە بوو کە ئەوەش لە لایان بەشی موخابرات و بەشی پاراستن و زانیاری چاودێری دەکران و شنوود دەکران و جاری واش هەبوو چاوپێکەوتن لە نزیکەوە واتە (حضوری) بۆ کەسانێکی دەگمەن کە لە ڕێگای ناسراو یان واستەیەک یان بە قەوڵی بەرپرسانی گرتووخانە ڕەحم و عەتفی ئیسلامی دەیگرتنەوە ئەویش کەسانێ کە سزایەکی زۆر کەم درابوون بەم جۆرە جار جار ئاوا چاوپێکەوتنێکیان بۆ ساز دەکرد.
پرسی چوونە دەر یان (مرخصی):
بۆ نمونە کاتێ گیراوێکی سیاسی لە کاتی سەردانی دەرەوە بەمەبەستی دیداری بنەماڵە و خزم و کەس بە بارمتەی زۆر گران و قورس دەچوە دەر گەر هەڵ هاتبایە و بۆ تێپەڕاندنی ئەولای سزاکەی نەگەڕایەتەوە بۆ گرتووخانە دادستان هەموو گیراوانی دەخستە بەردەم هەڕەشەو بۆماوەی شەش مانگ مەرەخەسی و سەردانی بنەماڵە لێت ڕادەگیرا هەرچەن لە جاڕنامەکانی چوار چێوە پێدراوی یاسایی سازمانی زیندانەکان و یاسای سزا ئیسلامیەکانی سیستەمی دادگاکانی ڕژیمی ئیسلامی جێگا بۆ ئەم شێوازە لە خزمەت گوزاری بەشێوازێکی زۆر کەم لە بەرچاو گیراوە. بەڵام بەرپرسانی دادی ڕژیم و بۆ دانی خزمەت گوزاریەک لەو چەشنە (مرخصی) بۆ یەک جاریش ئەوەندە بیانو و کێشە دەخەنە سەر ڕێگات کەناتوانی کەڵکی لێ وەر بگری و یان هەر پێت نادرێت.
لە سێدارەدان لە گرتووخانە:
پاش ڕزگار بوونم لە گرتووخانە یەکێک لە هاوبەندیەکانم بە ناوی عەلی موردای (علی مرادی) کە بە تاوانی کوشتنی کەسێک ڕاپێچ و سزای سێدارەی لەسەر درابوو مخابن سزاکەی نامرۆڤانەی سێدارەی لە سەر جێ بە جێ کرا و لە سێدارە درا زۆر بە داخەوە.
سزای سێدارە و لەسێدارەدان سزایەکی بەتواو نامرۆڤانە و نادادپەروەرانەیە و لەهەر شوێنێک کە مرۆڤایەتی ڕاستەقینە وەک بنەڕەت چاو لێ بکرێ قەد ئەم شێوازە لە سزادان بە دانی پێدا نانرێ و بەهەموو پێوەر و پێوانەکانی مافی مرۆڤ ڕەتدەکرێتەوە. جاهەر بۆیەش لەبەرنەبوونی شوێنی پێویست بە دادگایەک کەلەتوانای دابێت ئەو سزا جێ بە جێ بکات بەشی هەرە زۆری سزای لەسێدارەدان لە گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە بەڕێوە دەچێ بەڵام ساڵانی پێشتر ئەم جۆر سزایانە هەر لە گرتووخانەی شاری مەریوان بەڕێوە دەچوو. دەمەوێ لەسەر مژارێکی زۆر ناخۆش و تراژیک قسەبکەم.
ڕژیمی ئیسلامی ئێران کە خۆی تاکە لایەن و هۆکاری دەرچوونی سزای نامرۆڤانە سێدارە و لە ناوچوونی مرۆڤەکانە. لە گرتووخانە ئەو کەسانە کە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەردەچێ بە پلانە جیاوازەکان وای پێدەکەن کە لە لە خول و دەورە زۆرەملی و (اجباری) کان بەشی عەقیدەتی و ئایینی ڕژیم بە شداری بکات و بە پاساوی ئەوەی کە بەم کردەوانەت خودا دەتخاتە بەر چەتری دلۆڤانی و بەخششی خۆی.
وبەم شێوازانە هەنگاوەکانی تر بۆ بە سیخوڕ کردنی و جاسوس پەروەری دەس پێدەکەن بە مەبەستی کۆکردنەوەی هەواڵ لە سەر گیراوانی سیاسی و ڕاگەیاندنی بە بەرپرسانی گرتووخانە. زۆر جاریش کەسی سزادراو بە مەرگ وەکوو کەسێکی مەترسی دار بۆ ناو کۆمڵگا ناولێدەبرا و لەپێش چاوی بنەماڵەکەی بە قسە و سووکایەتی کەسایەتیان تێک دەشکاند و ئاوەهایان نیشان دەدا کە تۆ هیچ مافێکت نیە و بۆیە ڕەوایە بێڕێزیت پێ بکرێ کەم ئەم کردەوانە زۆر جار لەلایان پلەدارەکانی گرتووخانە (افسرنگهبان) دەکرا.
لەگەل ئەمشدا لە بەندی لاوان (بند جوانان) چەن تازەلاو هەبوون کە سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو وە تا تەمەنی ۱۸ ساڵی دەبوا چاوەڕێی مەرگیان بکردبایە بەداخەوە.
ئازادی و تەواو بوونی سزاکەم و گەڕانەوەم بۆ ناو کۆمەڵگا:
هەموو ئەو ۳ ساڵ سزای زیندانەم کە بەسەرم دا سەپێندرابوو بە بێ هیچ کەم ی و بەخششێ تێم پەڕاند و لە کۆایی ساڵی ۱۳۹۳ دا لە گرتووخانە ڕزگار بووم لەگەل ڕزگار بوونم لە گرتووخانە و تێپەڕینی ماوەیەک لە ڕێکخراوەی مەدەنی چیای سەوزی مەریوان و جێگاکانی تر دەستم دایەوە چالاکی و هەڵسووڕانی سەرلە نوێ. وە هاوکات لەگەل ئەوشدا هەوڵی دووبارە سەقام گیر بوونم لە کۆمەڵگا دا دایەوە بۆ دابین کردنی خواستە ئابووری و بژێویەکانی ژیانم پێویست بوو سەرقاڵی کاری ڕۆژانە بم ویستم کەدیسان بگەڕێمەوە بۆ سەر پیشەی پێشووی خۆم (پیمانکاری ادارە برق)بەڵام لە لایان بەشی حەراستی ئەو ئیدارە کە لە ژێر چاوەدێری سپا و ئیتلاعات دان هەڕەشەم لێ کرا و ئیزنی دوبارە سەرقاڵ بوونم لە پیشەی پێشووم پێ نەدرایەوە.
بێ بەش بوون لەمافە سەرەتایەکانی لەکۆمەڵگا بۆ گیراوی سیاسی (زندانی سیاسی) هیچ پێوانەیەکی نیە. هەرچەن داوای نامەی فەرمی دادگایان لێ کردم کە خودی دادستان بە شێوازی سناریۆ و نەمایشی پەیوەندی بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی بەرقی مەریوان وە گرت و پێی دەگوتن کە دەبێ یاردەیان بدرێت و ڕێگای دیسان گەڕانەوەیان پێ بدرێ بۆ کار کردن بەڵام هیچ یەک لەم بەڵێنانە بە کردەوە هەنگاوی بۆ هەڵ نەگیراو و نەم توانی لە سەر پیشەی پێشووم سەقامگیر ببمەوە.
دەرچوون بە ناچاری لە ئێران:
وەکو گیراوێکی پێشووی سیاسی و چالاکێکی سیاسی و مەدەنی و ژینگەیی بەردەوام لە ژێر چاوەدێری توندی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران دا بووم. کە دیسان ئاگادار کرامەوە مەبەستی دەستبەسەر کردنمیان هەیە حەتا نەمدەتوانی لە ئێران لە هیچ شوێنێک دابمەزرێمەوە و سەرلەنوێ ژیانی ڕۆژانەم وەکوو خەڵکی ئاسایی دەست پێ بکەمەوە لە گەل ئەمەشدا دۆخێکی وەهایان بۆ خوڵقاندبووم کەچیتر کۆمەڵگاش بە ترس و دڵەڕاوکێوە وەریان دەگرتی یان هەر بەشێکی نەیان دەوێرا لێت نزیک ببنەوە و خەڵکی بە نیگەرانی و ترسەوە پەیوەندیان لەگەل دەگرتین چون ئێمە بە وتەی ڕژیم کێشەساز بووین و ئەمنیەتی خەڵک و کۆمەڵگامان دەخستە ژێر مەترسی چون سیاسی بوین کە ئەوەش تاوانی زۆر قورسی لەو وڵاتەدا هەیە و سیاسی بوون لە کۆمەڵگای کوردستان و ئێرانی بن دەستی ڕژیمی ئیسلامی ئێران پڕ مەترسی دار دەنەخشێندرو و نەخشێندراویشە
کاتێک کە لەماڵەوە نەبووم ئیدارەی ئیتلاعات بۆ دەس بەسەر کردنی دوبارەم چووبوون نێو ماڵمان و کە هەر بەدوای ئەوەدا زۆر بەپەلە بنەماڵەم ئاگاداریان کردمەوە و بە ناچاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتی ئێرانم بە جێ هێشت بەرەو باشووری کوردستان و وڵاتی عێراق بەڕێکەوتم پاش دەرچوونم لە ئێران زۆر جار بنەماڵەم خرایە ژێر زەختی ئیدارەی ئیتلاعات کەمن بگەڕێمەوە بۆ ئێران.
حەتا ئەوەی کە هەڕەشەیان کردبوو کەدەتوانن بڕۆنە نێو خاکی باشووری کوردستان واتە عێراق و دەسبەسەرم بکەن یان ئەوەی کە تیرۆرم بکەن و کۆتایی بە ژیانم بێنن و کاتێک زانیان هەڕەشەو گوڕەشەکانیان جێگای هیچ ناگرێ ئەمجار لە پلانی نەرم واتە بەڵێنی ژیانێکی ئاسوودە و خۆش کەڵکیان وەر گرت بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت من بەباشی لە ماهیەت و شوناسی ڕژیمی ئیسلامی ئێران تێگەشتبووم بۆیەش هەموو پلانەکانیان وەک بڵقی سەر ئاوی پێ هات و هیچ دەسکەوتی بۆیان نەبوو.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان
10/04/2016