كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان:”بیهزاد کەماڵی”۷۲ساڵە خەڵکی شاری سەڵماسی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی پێنج شمە
۱۹خاکە لێوە لەکاتی گەڕانەوەی لەسەر زەویەکەی خۆی بۆماڵەوە کەوتە بەر دەس رێژی راستەو خۆی هێزەکانی بەسیج و دەس بەجێ گیانی لەدەست دەدات.
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزە ئەمنیەکانی بەسیج لەهەموو رێگە سەرەکیەکانی شاری سەڵماس خاڵی پشکنینیان چێ کردبوو وبەم هۆیەوە ئازار وخەڵکی شارەکەیان دەدا وماشێنەکانیان دەوەستاند وپشکنینیان بۆ دەکرد.
شایانی باسە کوژیانی هاوڵاتیان رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارو گوندەکانی ناوچەسنووریەکان لەلایەن هێزەئەمنیەکانی ،سپاو بەسیج وئینتزامی سەری لە.زیاد بووندایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە تیشک خستنە سەر بەندی (۱)مادەی۱۳ مافی مرۆڤ کە دەڵێت هەر کەسێک مافی هاتووچۆی و مانەوەی لە ناوچە سنووریەکان هەیە ،ئەم کردەوەی هێزە ئەمنیەکان بە پێشێل کاری ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ دەزانێت و داخوازە لەکاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بەیاساکاندا بچنەوە و چی دی هاوڵاتیان و هیچ مرۆڤێک بەم چەشنە نەکەنە قوربانی.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان
11/04/2016