ڕێگری دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران لە گواستنەوەی زیندانیانی سیاسی کورد بۆ زیندانەکانی زێد ومەڵبەندی خۆیان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران  سێ بەندکراوی سیاسی کورد کەبەتۆمەتگەلێکی وەکوو ،پێوەندی،لایەنگری ویان ئەندامەتی لەپارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەزینداندان ،لەمافی گواستنەوەیان بۆزیندانەکانی زێد ومەڵبەندی خۆیان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێگری دەکات.

عومەرفەقێ پوور،محەممەد نەزەریو خالید فەرەیدوونی سێ زیندانی سیاسی کورد ۲۸ی بەفرانباری ۱۳۹۵ لەبەندی چواری زیندانی ڕەجایی شارەوە گوازرانەوە بۆ زیندانەکانی شاری شوێنی لەدایک بوونیان بەڵام پاش دووڕۆژ سەرلەنوێ گەڕێندرانەوە بۆ بەندەکانیان. ئەم سێ زیندانییە سیاسییە چەندد جار داوایان کردووە کەپاشماوەی زیندانییەکەیان لەزیندانی زێدی خۆیان تێپەڕبکەن.

عومەر فەقێ پوور وخالید فەرەیدوونی بەڕیز لەساڵەکانی ۱۳۷۸ و۱۳۷۹دەسبەسەر وبەتۆمەتی هەوڵدان بۆتێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی ومحاربە لەڕێگەی پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکان، لەدادگای شۆڕشی ئێران لەشاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرا کەئەم حوکمە،پاش چەندد ساڵ لەدادگای پێداچوونەوە بەپلەیەک داشکان بووبە زیندانی تاهەتایی.

محەممەد نەزەری لەساڵی ۱۳۷۳لەبۆکان بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ یەکێک لەحیزبە کوردییەکان دەسبەسەر ولەدادگای ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دادوەر نەلیل زادەوە بەئێعدام مەحکووم کرا.ئەم حوکمە لەساڵی ۷۸لەدادگای مەهاباد داشکا بۆ زیندانی تاهەتایی،ناوبراو لەم ماوەی ۲۲ساڵ زیندانییەی دا تەنانەت جارێکیش پشوو(مەرەخەسی)پێ نەدراوە،لەنامە یەک لەدوای یەکەکانیدا کە بۆسێ سەرۆکی هێزی قەزایی ئێران نووسیویە وخوازیاری سەرلەنوێ پێداچوونەوەی کردوە،بەڵام هێشتێ وەڵامێکی وەرنەگرتووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان