ک.م.م.ک.:
بە ناساندنی فەرامەرز شەهبازی، هاووڵاتییەکی دیکەی لە سێدارە دراوو لە بەندیخانەی قەزڵحسار، لە شاری کەرەج، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی خەڵکی هەرسین کە ڕۆژی چوارشەممە ٥ خەرمانان ٢٧٢٥ی کوردی لەم بەندیخانەدا بە تۆمەتی تاوانی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە سێدارە دراون، گەیشتووەتە سێ هاووڵاتی.
پێشتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەواڵی لەسێدارەدانی حسێن بیابانی و مەشاڵا نیکوفاڵ دوو هاوڵاتی دیکەی خەڵکی هەرسین بڵاوکردبووەوە.
ف.ن


