ک.م.م.ک:
هەینی ٧ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، ڕێژەیەکی زۆر لە چالاکانی مەدەنی، کرێکاری، کەلتووری، ژنان و هاوڵاتیانی شاری سنە لەڕێی بەڕێوەبردنی کەژەوانی لە چیای ئاویەر، بەرانبەر بە کردنەوەی دۆسیە و دەرکردنی حوکمی قورسی وەدەرنان و ڕاگرتنی مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان ناڕەزاییان دەربڕی.
بەشداربووان لە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینەدا، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ مامۆستایان، خوازیاری ڕاگرتنی هەڵسووکەوتی ئەمنییەتی لەگەڵ مامۆستایان و هەڵوەشاندنەوەی حوکمەکانیان بوون.
ق.ش


