زیادبوونی ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی لە بەندیخانەی قەزڵحسار لە شاری کەرەج لەسێدارە دراون

ک.م.م.ک.:

بە ناساندنی فەرامەرز شەهبازی، هاووڵاتییەکی دیکەی لە سێدارە دراوو لە بەندیخانەی قەزڵحسار، لە شاری کەرەج، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە کوردانەی خەڵکی هەرسین کە ڕۆژی چوارشەممە ٥ خەرمانان ٢٧٢٥ی کوردی لەم بەندیخانەدا بە تۆمەتی تاوانی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە سێدارە دراون، گەیشتووەتە سێ هاووڵاتی.

پێشتر کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەواڵی لەسێدارەدانی حسێن بیابانی و مەشاڵا نیکوفاڵ دوو هاوڵاتی دیکەی خەڵکی هەرسین بڵاوکردبووەوە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *