ناڕەزایی دەربڕینی دووکاندارانی بازاڕی تاناکۆرای سنە بەرانبەر بە بڕینی بەردەوامی کارەبا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، کۆمەڵێک لە دووکاندارانی بازاڕی تاناکۆرای شاری سنە، لەبەردەم ئیدارەی کارەبای ئەو شارە، بەرانبەر بە بڕینە یەک لەدوای یەکەکانی کارەبا بەبێ ئاگادارکردنەوە، دەستیاندایە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.

بازاڕیانی ناڕازی ڕایانگەیاند کە بڕینە بێ پلانەکانی کارەبا نەک تەنیا کارو کەسابەتی ئەوانی لە برەو خستووە، بەڵکوو بووە بەهۆی لەکارکەوتنی سیستەمی کارت خوێنەرەوە و ناڕازی بوونی کڕیارەکان.

شیاوی باسە کە زۆرێک لە کاسبکار و بازاڕییەکان بژیوی خۆیان بەشیوەی ڕاستەوخۆ لە شوێنی فرۆشتنی ڕۆژانەوە دابین دەکەن و هەر چەشنە تێکچوونێک لە ڕەوتی چالاکی ئەوان، زیانی بەرچاوی لێدەکەوێتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *