بەردەوامی نەبوونی زانیاری لەسەر دۆخی ئیبراهیم جانەفەرد، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی بۆکان

ک.م.م.ک.:

دوای هەفتەیەک لە دەستبەسەرکردنی ئیبراهیم جانەفەرد، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی گوندی “ڕەحیم خان”ی شاری بوکان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی یان ئەگەری تۆمەتەکان لەسەری نییە.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ١١ی پوشپەڕی ساڵی ٢٧٢٥ بە بێ فەرمانی دادگا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەو دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوێزرا.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *