ک.م.م.ک.:
دوابەدوای ناڕەزایەتی ژمارێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی لەدژی چالاکییە وێرانکەرەکانی کۆمپانیایەکی دەرهێنانی زێڕ لە گوندی “مێرگە نەقشینە” سەر بە پارێزگای سەقز، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناسنامەی دەستبەسەرکراوان بە ناوەکانی لەتیف مۆرادی (دهیاری مێرگە نەقشینە) و موزەفەر مۆرادی (پارێزەر) و براکەی بەهزاد مۆرادی پشتڕاست کراوەتەوە.
شایانی باسە، نەبوونی هەڵسەنگاندنێکی وردی ژینگەیی پێش دەستپێکردنی کارەکانی کانگا، بووەتە هۆی لەناوچوونی بەرفراوانی سامانە سروشتییەکان و پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکان و مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئیکۆسیستەمی ناوچەکە. چالاکانی ژینگەپارێزی چەندین جار بۆ هۆشداریدان لە دەرئەنجامەکانی ئەم چالاکییە گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنەکانی کانگا لە ناوچەکەیان کردووە.
ف.ن


