بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:ئەوڕۆ ۲۳ی سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹٥ی هەتاوی ئارام فەتحی چالاکی مەدەنی کورد لەئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش ۸ڕۆژ دەسبەسەری گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەریوان.
پاش نیوەڕۆی دووشەممۆ ۱۵ی سەرماوەز هێزە ئەمنییەکان ئارام فەتحی چالاکی مەدەنی کورد لەکاتێکدا دەگەڕایەوە بۆماڵ دەسبەسەر وگواستیانەوە بۆشوێنێکی نادیار.ئەم هێزانە دواتر هەڵیان کوتایە سەرماڵی ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە ودەستیان دایە گەڕان وپشکنینی ماڵەکەی وهەندێک لەکەلوپەلە تایبەتییەکەیانی ناوبراویان لەگەڵ خۆبرد.
ئارام فەتحی ،لەچالاکانی خوێندکاری پێشووی زانکۆی پەیام نووری مەریوان وئەندامی چالاکی ئەنجومەنە ئەدەبییەکانی (مەولەوی) و(وەژین) وهەروەها لەچالاکانی ژینگەپارێزی ئەنجوومەنی سەوزی چیا لە مەریوانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


