تیکاب؛ دەستبەسەری ٧ ناڕەزامەند بەرانبەر بە پاشهاتەکانی کارابوونی کانگایەک

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، حەوت هاوڵاتی ناڕازی بەو دواهاتە مەترسیدارانە کە لە ئەگەری کارابوونی کانگایەک لە گوندی ئەحمەداوای سەربە شاری تیکاب بەناوەکانی عەلی بەرادەران، عەلی سەروی، عارف زەمانی، ئەمین قارەمانی، مارف سالمی، زاهید مەجنوونی و مەهدی مەجنوونی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی کوتەی خەڵکی دەڤەرەکە، چالاکی ئەمکانگایە لە دەورووبەری گوندی ئەحمەداوا لێکەوتەی مەترسیداری بەدوادا دێت و ئەو کانیاوەی کە ئاوی ئەم گوندە و گوندەکانی دەورووبەر دابین دەکات، لەگەڵ تێپەڕینی کات پاش ماوەیەم وشک دەکەن.

هەروەها کوتوویانە: ئەم کانگایە دەکەوێتە ناوچەیەکی مێژوویی و خاوەنکارەکان مۆڵەتی چالاکی ئەم کانگایەیان بەدانی بەرتیل و گەندەڵی وەرگرتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *