ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو بانگهێشتنامەی کە بۆ شەهریار نادری و بێهزاد قەوامی لەچالاکانی پێشەیی مامۆستایان دەکراوە، ئەو دوو مامۆستایە چالاکە بۆ لقی 2ی دادسەرایی گشتی و ئینقلابی ئێران لە شاری سنە بانگهێشت کراون.
بەپێی ئەو بانگهێشنامەی کە لە ڕێکەوتی 20ی پووشپەڕی 2722 دا دەرچووە، بەو دوو مامۆستایە ڕاگەیەنراوە کە دەبێت لە ماوەی 5 ڕۆژدا لە کاتی دەرچوونی بانگهێشنامەکەدا لە سیستەمی سەنا بۆ بەدەستهێنانی دوایین بەرگریان، لە لقی 2ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئێران ئامادە بن.
شایانی باسە کە، چوارشەمە 8ی پووشپەر،شەهریار نادری، چالاکی پێشەیی مامۆستایان و مامۆستای فیزیک لە خوێندنگاکانی کرماشان، بە دابینکردنی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی ڵێپرسینەوە، لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە، کە پێنجشەممە 2ی پووشپەر، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ فەرمانی دادوەری ئەم چالاکی مامۆستایانیان دەستبەسەرکردووە.
بەپێی راپۆرتە بڵاوکراوەکان، شەهریار نادری لە ساڵی 2716ەوە بە فەرمانی دەزگا ئەمنییەکان بۆ کرماشان دوور خراوە.
ناوبراو نیشتەجێی شاری سنە و خەڵکی پاوەیە.
چوارشەممە 25ی جۆزەردان، بەهزاد قەوامی، ئەندامی پێشەیی مامۆستایانی کوردستان – سنە و کەڵاترێزان، لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی مامۆستایان لە شاری سنە دەستبەسەرکرا و ڕۆژی پێنجشەممە 2ی پووشپەڕ لە زیندان ئازاد کرا بوو.
ع. س


