ئەشکەنجەدانی مێرمنداڵێکی تەمەن12 ساڵەی مەهابادی لەلایەن زڕباوکیەوە

ک.م.م.ک
یەکشەممە 25پووشپەری 2722ی کوردی،لە شاری مەهازاد مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ، لەلایەن زڕباوکیەوە، ئەشکەنجەی جەستەیی درا.
بەپێی شایەتحالانی ئەم ڕووداوە، زۆربەی جەستەی ئەم منداڵە، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەوە بە سەختێ بریندار بووە.
بەپێ زانییارییەک،ئەو منداڵە، لەلایەن
دراوسێیەکانییەوە لەدەستی زڕباوکیەوە ڕزگار بووە.
جێگای باسە کە لە ئێستادا باوکی ئەو منداڵە بەهۆی گیرۆدەبوون بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە مەهاباد گیراوە و دایکی منداڵەکەش چەند ساڵێک پێش ئێستا
بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ مێردە پێشووەکەی لێی جییا بووە و لەگەل ئەو کەسە هاوسەرگیری کردوە.

ئەو مێرمنداڵە ١٢ ساڵەیە تەنیا بەهۆی شەڕکردن لەگەڵ منداڵانی دیکە، لەلایەن زڕباوکیەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

ئازار و ئەشکەنجەدانی منداڵ بە گۆرەی پێوەری ئەخلاقی، عورفی و بەتایبەت پێوەر و پێوانەکانی مافی مرۆڤ بە تاوان هەژمار دکێرێت بەڵام لە ووڵاتێک وەکوو کۆماری ئیسلامی لەبەر ئەوەی مناڵ و مرۆڤ هیچ نرخێکییان نییە، تاوانبارەکان دەستیان کراوەن و بێ باکانە حەموو سنوورێکی تێدپەرینن.
ع. س
.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *