گردبونەوە و ناڕەزایی کرێکاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژی شەمە ۳۰ی گەلاوێژی ئەمساڵ هاوکات لە سێ ناوەندی شاری و پارێزگای «ئیلام، کرماشان و سنە» کرێکاران و کارمەندان بە بۆنەی دواکەوتنی موچەکانیانەوە گردبوونەوەیان ئەنجام دا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە کرماشان ڕۆژی شەمە گروپێک لە خانەنشینکراوانی دایرەی «جهاد سازندگی» لە ناڕەزایەتی دەربڕینێکدا بۆ پێنەدانی موچە و پاداشی ساڵانەیان کە لە ساڵی پارەوە دابەش نەکراوە لە دەروبەر ئەوو دایرەیەدا لە گردبوونەوەیەکدا خوازیاری مافەکانی خۆیان بوون.

ڕۆژی شەمە ۳۰ی گەلاوێژ گروپێک لە کارمەندانی ژینگە (موحیتی زیست) لە ناڕەزایەتی دەربڕینێکدا بە دابەشنەکردنی دوو مانگ موچە لە نێو ئەو ڕێکخراوەدا لە شەقامی مودەڕس کۆبوونەوەیکیان کرد و داخوازی خۆیان بۆ وەرگرتنی موچە و مافە کانیان هێنایە گۆڕێ.

لەشاری سنە هەرلەو ڕۆژەدا گروپێک لە کارمەندان کەبە بڕیارنامەی دیاری کراوی (کاتی) سازمانی ئاگر کوژێنەوە (آتش نشانی) لە ناڕەزایەتی دەربڕینێکدا بە نەبوونی گەرەنتی و بەرچاو ڕوونێک لەمەڕ دۆخی پیشەیی و دابەشنەکردنی موچەی مانگی پوشپەڕ لە حەوشەی ئەم ڕێکخراوەدا لە شەقامی تاڵەقانی گردبونەی ناڕەزاییان ئەنجام داوە.

پێویستە وەبیر بێنینەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بە هۆی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران «ئەمنییەتی بوونی ڕۆژهەڵات لەقاو دەدا» لەو ناو چانەدا دەرفەتی کار و وەگەڕخستنی سامان زۆر کەمە و ئەو کرێکارانەش کە دەرفەتی کار لەو ڕێکخراو و دایرە حکومیانەدا پەیدا دەکەن، دیسان بۆ وەر گرتنی موچە و بیمە و پێداویستیە کان کەوەک تەئمینی کاری ناوزەد دەکرێن، دەکەونە ژێر گوشار و دووفاقە بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان