کرماشان: هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا

KMMK:

چوارشەممە 3ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی”ئیمان میرزایی” 28 ساڵ تەمەن و خەڵکی کرماشان بە خواردنی حەب خۆی کوشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکە: ئەم گەنجە کە لە گەڕەکی «جوان شێری» کرماشان دەژیا، بە هۆی گوشاری ڕۆحی بەهۆی هەژاری و نەبوونی بژیوی ژیان، شەوی بەر لە ڕێکەوتی ناودێرکراو لە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

جێی سەرنجە ناوبراو ماوەی چەندد ساڵ سەرقاڵی دەستفرۆشی و کرێکاری بووە بە داهاتی کەم ئەم جۆرە کارانە نەیتوانیووە سەرمایەیەک بۆ ژیانی خۆی کۆبکاتەوە، هەر بۆیە کەس و کار و ناسیاوەکانی هۆکاری خۆکوژی ئەویان لە بێ هیوایی و بێکاری و نەبوونی داهاتوویەکی ڕوون زانیووە.

تەرمی ئیمان میرزایی سەرلە بەیانی ڕۆژی دواتر لە لایەن بنەماڵەکەیەوە لە ماڵەکەی دۆزیەوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 37 پیاو و 45 ژن لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هــێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان