KMMK:
دووشەممە 8ی بەفرانباری 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی رەزا خەڵکی شاری سەلاسی- باوەجانی لە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران بریندار کرا.
جێگای ئاماژەیە، هێزە سەرباییەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە، لە ئاکامدا فیشەک بەر سینگ و لاقی ناوبراو کەوتوە وە بە خەستی بریندار بوە.
هاوکات هەر ئەمرۆ کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی عەبدولکەریم محەمەدی خەڵکی ئاوایی پشتەکۆڕی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە بەرزایەکانی سنووری نەوسوود کەوتۆتە خوارێ و بەم هۆیەوە بە خەستی بریندار بوە
شیاوی باسە کە ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزێشکی بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی شاری پاوە ڕاگوازراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم دوو حاڵەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان 176 کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیاوە بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان