بەپێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، مێر منداڵێک بە هۆی هەڵەێکی پزشکییەوە گیانی لەدەستداوە
ڕۆژی ٨ی گەلاوێژی ۹٥ی هەتاوی مێرمنداڵێک بە ناوی پورسام عەزیزی، کە بە هۆی زک ئێشەیەکی ئاسایەوە ڕەوانەی خەستەخانەی بێعسەتی سنە دەکرێیت و چاودێرانی پزشکیش بێ ئەوەی جۆری نەخۆشییەکە بدۆزنەوە، بۆ چارەسەرکردنی پورسام دەرزی بەهەڵە بەکار دێنن و دوای یەک کاتژمێر دەبێتە هۆی گیانی لە دەست دانی و ئەمڕۆ تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردۆتەوە.
شایانی وەبیر هێنانەوەیە هەر لەو بوارەدا ساڵی پار، لە یەکێک لە خەستەخانە کانی ئێراندا تەقەڵی برینی منداڵێکی هەژاریان کردوە و چارەسەریان بۆ نەکرد کاتێک کە زانیان بنەماڵەکەی بڕی پارەی داواکراویان لە لایەن خەستەخانەکەوە بۆ جێبەجێ ناکرێت.
ئەمە نیشان لە کەمتەرخەمی و کەم نرخ کردنەوەی گیانی منداڵان و مرۆڤە لە لای سیستمی پزشکی لە ئێراندا خەستەخانەکانیش بوە بە جێگەی سات و سەوداو تاقیگەیکی فێرکارین و یاری بە گیانی هەژاران دەکرێت و هەندێک پزشک وای لێ هاتوە تا «ژێرمێزی» یان بەرتیلێکی باش وەرنەگرێیت ناێیت بەلای نەخۆشەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


