زیندانییەکی سیاسیی کورد پاش ٥ ساڵ چارەنووسی بەشێوەی هەڵپەسێردراو ماوەتەوە

ک.م.م.ک:

هاوڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەناونیشانی ڕەسوول ئیسمایلپوور ٣٧ساڵ تەمەن، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵی ١٦ و ١٣ساڵ پاش تێپەڕینی پتر لە ٥ ساڵ زیندان هێشتا چاوەڕوان ماوەتەوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری KMMK، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سەرماوەزی ٢٧١٨ی کوردی، هەڵیانکوتایە سەرماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی تەواوی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ ڕایانگواست.

شیاوی باسە کە، ڕەسووڵ ئیسماپوور لە ساڵی ٢٧١٩ی کوردی، بۆ زیندانی جیرۆفت لە باشووری کرمان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ دوورخرایەوە و پاش دوو ساڵ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەشێوەی کاتی ئازاد و پاشان سەرلەنوێ دەستبەسەر و بۆ جیرۆفت گوازرایەوە.

بەپێی ئەو بانگهێشنامەی کە هەواڵنێری KMMK، بۆ ناوەندی مافی مرۆڤی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ناردووە، ناوبراو لەلایەن لقی یەکی دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ورمێ بە تۆمەتگەلی سیخوڕی بۆ وڵاتی نەیار و هەروەها هاریکاری لەگەڵ سیستەمی ئەمنییەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستا لێپرسینەوە لەسەر جێبەجێ کراوە.

بنەماڵەی ڕەسووڵ ئیسمایلپوور بەبۆنەی ئەوەیکو ڕەنگە بتوانن ئەم هاوڵاتییە دوور بگرن لە قرمووقاڵی ڕاگەیاندنەکان و بەپێی بەڵێنی دامەزراوە ئەمنییەکان، ئازاد بکەن لەمەڕ دۆسیەکەی بێدەنگیان هەڵبژارد بەڵام لەگەڵ ئەوەی لەمبارەوە بە ئەنجام نەگەیشتن و بەو بڕوایە گەیشتن کە بەڵێنەکان بێ بنەما بڕیاری بڵاوکردنەوەی دۆخەکەیان دا.

شیاوی باسە کە، منداڵەکانی ڕەسووڵ ئیسمایلپوور تووشبووی نەخۆشییەکی مەترسیدارن و دۆخی تەندرووستان ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبەرپرسیاری تەندرووستت ئەم هاوڵاتییە دەزانێ و خوازیاری بەئەنجام گەیاندنی دۆسیەی ئەم هاوڵاتییەیە لە کورتترین ماوەدا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *