بەپێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵە مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، شەش کەس لەزیندانیانی تۆمەتبار بە مادە هۆشبەرەکان ڕۆژی پێشوو هەناردەی ژوری تاکە کەسی کراون و سەرلەبەیانی ڕۆژی چوار شەمە لە سێدارە دراون .لە هەواڵەکەدا هاتوە، ڕۆژی سێ شەمە ٥ی گەلاوێژ ، شەش زیندانی سزادراو بە ئێعدام تۆمەتبار بە بازەرگانی بە مادە هۆشبەرەکان ، لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەیان ڕەوانەی ژوری تاکەکەسی کراون .
ڕەحمان فولادی ئەزــ عەبدوڵا قادری ــ موجتەباشیرخانی ـ عەلی تەلعەتی ـ چەنگیزشیری ـ ئەوانە سەرجەم لە بەندی ۱٥ی زیندانی ورمێوە و کەسێکی تر بەناوی عەبدولمەجید کە ناوی بنەماڵەیی نەزانراوە و خەڵکی گوندی” بالو” لە ژوری ژمارە ۱٤ تێکڕا ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە زیندانی ورمێدا لە سێدارە دراون.
پێویسە وەبیری بێنینەوە کە لە چەند حەوتوی ڕابردودا پەتی سێدارە هەڵخستن بۆ زیندانیان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادی کردوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


