kmmk: لە چەند رۆژی ڕابردوو سێ هاووڵاتی شاری سنە لە لایان دامەزراوە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەرکراون و گۆیزراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراو: هاوڵاتییەکی تەمەن ۵۰ ساڵ بە ناوی هوومایون بەهمەنی لە شوێنی ئیشەکەی (چاککردنەوەی کەل وپەلی ناو ماڵ) دەسبەسەر و گۆێزاوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەر وەها جێگای باسە رۆژی شەممە ۱۷ سەرماوەز ی ۱۳۹۷ی هەتاوی هاووڵاتیەکی تر بە ناوی وەحید عەزیمی لەو شوێنەی ئیشی دەکرد لە گوێڕەپانی ئیقباڵ ی شاری سنە دەسبەسەر کراو تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە چارەنوسی وەدەست نەکوتووە.
لە درێژەی دەسبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە لایان هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە، رۆژی ۱۴ی سەرماوەز، هاووڵاتیەکی تر بە ناوی حەبیب ئەحمەدی دەسبەسەر کراو ئەویش بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرایەوە.



