kmmk:
۱۸ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی، هاوڵاتیکی کورد کورش شەریف پوور خەڵک شاری دیواندەرە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بەتۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان هەڕەشەی لێکراوە کەوتۆتە بەر جنێو و سوکایەتی هێزە ئەمنییەکان، لە کۆتایی دا و لە ڕاگەیەنداوێکی نووسراوەدا ساڵێک زیندانی بۆ دیاری کراوە.
شیاوی باسە ناوبراو خێزاندار وخاوەنی منداڵێکە و بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی تەنیا لە ئەستۆی خۆیدایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


