دادگای تورکیا سزای زیندانی سەپاند بەسەر عوسمان بایدەمیر و لەیلا برلیک دا

kmmk: ئەوڕۆ ۱۰ی دیسەمبەری ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی، دادگای سزاکانی دەوڵەتی تورکیا لەشاری شرناخ لە باکووری کوردستان هەرکام لە نوێنەرانی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان عوسمان بایدەمیر و لەیلا برلیک ی بە ساڵ ونیوێک زیندانی مەحکووم کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دادگای حکوومەتی تورکیا ئەم دوو نوێنەرەی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلانێ بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێپێوانی ساڵی ۲۰۱۵ کەبە مەبەستی  مەحکووم کردنی ،حاڵەتی نائاسایی دەوڵەتی تورکیا لەناوچەی سووری ئامەد، کربوونی مێردین، سلووپی وجەزیر سازکرابوو،  بەساڵێک وشەش مانگ مەحکووم کرد.

جێگەی باسە کە، پاش کودتای سەرنەکەوتووی ژوئیەی ساڵی ۲۰۱۶ی زایینی، دەوڵەتی تورکیا دەستی دایە هێرشێکی توندوتیژانە دژ بە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان و زۆرینەی ئەندامانی بۆ وێنە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگن یوکسکداغ هاوسەرۆکانی ئەم پارتەی دەسبەسەر کرد.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان