kmmk: پێنج شەممە ۵ی رەزبەری ۱۳۹۷، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی «بێهزاد قاسمی کوڕی مەمەند» خەڵکی شاری رەبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوری سەردەشت دڵی دەوسەتێت و گیان لەدەست دەدات.
تەرمی ئەم کۆڵبەرەی کورد بۆ نەخۆشخانەی شاری سەردەشت براوە و تا کاتی بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە تەرمی ناوبراو بۆ ئەوەی بەخاک پسێردرێت رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
کۆڵبەرانی کورد بە هۆی پیشەی نالەبار و مەترسیداری کۆڵبەری بەرەوڕوی مەترسی گیانی و دارایی دەبنەوە. ئەم مەترسیانە بەزۆری لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکان بۆسەر ئەم بەشە لە کۆمەڵگا بەکار دەهێنرێت و بە سەدان کۆڵبەر ساڵانە گیانیان لەدەست دەدەن یاخود بریندار دەکرێن و لە هەندێک کاتدا بە هۆی زەختی کار و لە ترسی راوەدوونان گیانیان لەدەست دەدەن. بە لەبەرچاو گرتنی بەڵگە و راپۆرتگەلی جۆراوجۆر دەیان کۆڵبەر بە هۆی راوەدوونانی هێزە ئەمنیەتیەکان و سنورپارێزانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزایەکانەوە بەر بونەتەوە و گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون و هەندێکیش توشی پچڕانی بڕبڕەی پشت بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


