KMMK: لە رێکەوتی ۲٤رەزبەری ئەمساڵ چالاکی میدیایی و بەڕێوەبەری ماڵپەڕی (هەواڵ) بە ناوی رەسوڵ رەحیمی (هەژار) بۆ دادگەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بانگهێشت کرا.
بە وتەی کەمپینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی ئەم بانگهێشتە لە ڕێکەوتی ۲٤ خەرمانانی ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی بە دەستی ناوبراو گەیشتوە کە بە پێی شکایەتی جەلالی مەحمود زادە، پەڕلەمانتاری کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی بڵاو کردنەووەی پڕوپاگەندا بۆ بەشی دوهەمی لێکۆلینەوەی دادگای گشتی ئێران بانگهێشت کراوە.
رەسوڵ رەحیمی مودیری ماڵپەڕی (هەواڵە ) کە رێگە پێدراوی وەزارەتی فەرهەنگ و بڵاو کردنەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە هەواڵەکانی سیاسی، ئابوری و کلتوری لە خۆدەگرێت.
جێگای ئاماژەیە کە میدیاکاران و ڕۆژنامە نوسانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر فشاری سیاسی و سانسۆر و هەڕەشەی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی ئێراندان و لە کەشێکی قورس و مەترسی دار ئەرکەکانیان ڕادەپەڕێنن. کۆماری ئیسلامی ئێران هەر دەم لە هەوڵی بێدەنگ کردنی ئەم توێژە لە میدیاکاران بوە کە زۆر جار توشی لێکۆلینەوە و شکەنجە و ئازار و زیندانی کردن بونەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


