بەساڵاچوانی رۆژهەڵاتی کوردستان ناچارن بۆ بژێوی ژیانیان سواڵ بکەن

بەپێی ئەم  راپۆرتە زۆربەی بەساڵاچوانی پارێزگای سنە لە بیمەی تەئمین ئیجماعی یان بێ بەرین یان پارەیەکی زۆر کەم وەردەگرن.بەم هۆیەوە زۆربەیان ناتوانن بژێوی ژیانیان یان پارەی چارەسەری بۆ خۆیان دابین بکەن.و ئەژمارێ زۆریان خانوویان نییە وماڵی بەساڵا چووان بۆ وەرگرتنیان داوای پارەیەکی زۆر دەکات کە بەوان هەڵ ناسوورێت.بە سووڕێک بەناو شارەکوردیەکاندا زۆرێک لەم بەساڵاچووانە دەبینین کە بۆ بژێوی ژیانیان ناچارن لە شۆستەکاندا یان سواڵ بکەن یان دەسفرۆشی کالە وجل وبەرگی بەریان بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەر بەم بۆنەوە وتوو وێژیکی لەگەل یەکێک لەم بەساڵاچووانە پێک هێناوە:لە کونجێک لە سەر شۆستەکەی دەور مەیدانی سنە لە بەر هەتاودانیشتووە دەڵێت۷۳ ساڵیە وهێچ خێزانێکی نیە،تاقە کوڕەکەی چەند ساڵ پێش کوژراوە وماوەیەک دواتر هاوسەرەکەی مردووە.تاماوەیەک لەمەو پێس کە توانای ئێشم بوو کرێکاری رۆژانە بووم و ریکخراوه تەئمیب ئیجتماعی بڕی٤٠٠هەزار پارەی پێ دەدام بەلام کرێ خانووەکەم ۳٠٠هەزار بوو بەڵام چون نەم دەتوانی ئەم پارەیە بدەم ساحێب ماڵەکەم بە گرتنی بەڵگەی دادگا دەری کردم.بەدرێژایی زستان لە گاراژێک ژیانم بەسەر برد لە کۆتایی دا ئاخێکی هەڵ کێشاو وتی ئەمە ئاقیبەتمە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەری گشتی بیهزیستی پارێزگای کوردستان لەساڵ ۱۳۹۲هەتاوی ژمارەی بەساڵا چووان ۲۱هەزارکەس بووە.بە پێی وتەی بەڕیوەبەری گشتی بیهزیستی کوردستان ئەم رێخراوە تەنیا توانای ئەوەی هەیەبە ۵٠٠٠کەس ئیمکانی یارمەتی بدات.هەر لەم بارەیەوە خاتوو موژگان شەفیق جێگری گشتی گەشە پێدانی بهزیستی باس لە کەم بوونی بنکە ی دەرمانی وخزمەتگوزاری،کەم بوونی داهاتی مانگانەی بەساڵاچووان و بێ بەهرەبوون لە ماڵ وخانوو ئەم چینە دەکات. شوناسی بەساڵاچووان لەم ئامارە سەرووی ٦٠ساڵ دەس نیشان کراوە.

شایەنی باسە پارێزگاکانی کوردستان،کرماشان و ئیلام رێژەی کەمترین کەسیان هەیە لە ئێران کە لە خزمەتگوزاریەکانی تەئمین ئیجتماعی بەهرەمەند دەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە پێی مادەی۲۵ جاڕنامەی جیهان مافی مرۆڤ کە دەڵیت:هەمووکەس مافی بەهرەمەند بوون لە ستانداردەکانی ژیان وئاسوودەیی بۆ خۆی وبنەماڵەی وەک خۆراک،پۆشاک،شوێنی نیشیە جێبوون،چاودێریەپزیشکیەکان وخزمەتگوزای هەیە ولەکاتی بێکاری،نەخۆشین ،پیری دا مافی کەڵک وەرگرتن لەم.خزمەتگوزاریانەی هەیە،ئەم دۆخە بە پێشیل کاری مافی مرۆڤ پیناس دەکات و داوادەکات کە کۆماری ئیسلامی گۆرانکاریەک بنەڕەتی بۆ ئەم دیاردەیە بۆ هاولاتیانی بکات.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

20160403

%d bloggers like this: