لە دۆخی حەبیب اللە لەتیفی بەندکراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگاداریەک لە بەردەست دا نییە وناوبراو پەیوەندی تەلەفون ودیداری لێ قەدەغە کراوە.
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:لە پەیوەندیەکدا کە بە یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی لەتیفی بەناو “سیروان کەمانگەر”کراوە ناوبراووتوویە:بنەماڵەی حەبیب ماوەیەکە کە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاگان ونەیان توانیوە پەیوەندی پێوەبکەن. حەبیب اللە ماوەیەکە هەمو ئیمکانە ئاساییەکانی ناو زیدانی لێ زەبت کراوە وسزای سێدارەکەی کە وەستابوو هەر وەک خۆی ماوەتەوە.
حەبیب اللە لەتیفی لە دایک بووی ۱خالەلێوەی ساڵی۱۳٦۱هەتاوی خوێندکاری موهەندسی سەنایع زانکۆی پەیام نووری شاری ئیلام بوو کە لە ۱خەزەڵوەری ساڵی۱۳۷٦هەتاوی لە لایەن هێزەئەمنیەکانی شاری سنە لە شەقامی ئەدەب دەسبەسەر کرا.
ناوبراو لە دوای٤مانگ کەلە ژوورەتاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەربوو لەو ماوەیەدا ئازار وئەشکەنجەی زۆر دراو دەوترێت تووشی خوێن بەربوونی گورچیلە بووە و سەریان شکاندووە ودواتر گوێزراوەتەوە بۆ گرتووخانەی شاری سنە.
هەروەها لە۱٠پووشپەڕی ساڵی۱۳۸۷هەتاوی لە دادگای شۆڕشی سنە لقی یەک لەلایەن دادوەر بابایی سەرەڕای ئەوەی کە پارێزەرەکانی”ساڵح نیک بەخت ونیعمەت ئەحمەدی”پارێزگاریان لێ کرد بە تاوانی شەڕی دژی خوداو ئەندامەتی حزبی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک،سزای سێدارە بە سەری دا سەپا.
لە دوای سەرڕاست بوونەوەی سزاکە لە دادگای پێداچوونەوە،دواتر لە دێوانی باڵای وڵات لە بەڕواری۱٦رەشەمەی ساڵی۱۳۸۸ حوکمەکە بە شەفاهی بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.
سزای لە سیدارەدانی ناوبراو بە پێ راگەیاندراوی شەفاهی بە پارێزەرەکەی کە بڕیار وابوو لە ۵بەفرانباری ساڵی۱۳۸۹ جێ بەجێ بێت بەهۆی نامەی داوای لێبووردنی بنەماڵەکەی بە فەرمانی دادستان بەکاتی ڕاگیرا.
تاکاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵا هەواڵی هیچ گۆڕانکارییەک بۆ سزای سێدارەی حەبیب اللە لەتیفی ڕانەگەیەندراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
20160402